1
قۆناغی دووەمی کارەکان بۆ بڕیاری یەکپۆشی قوتابیان
دەستیپێکرد

.  پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/١٧ بە ئامادەبوونی لێژنەی باڵای یەکپۆشی و ڕاگری کۆلیژ و یاریدەدەری کۆلیژ و ستافی لێژنەی قوتابیان ڕاپرسی لە کۆلیژەکەمان بە سەرکەوتووی ئەنجامدرا و قوتابیان خۆیان بڕیارییان لە داهاتوو و شێواز و ڕەنگی جلوبەرگیاندا

4
دەرچوونێکی مەیدانی قوتابیانی بەشەکانی ڕەزگەری، خاک و ئاو ، دارستان و بەرووبومی کێڵگەیی لەگەل رێکخراوی هەنگاری

 شەممە رێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٢ قوتابیانی بەشەکانی ڕەزگەری، خاک و ئاو ، دارستان و بەرووبومی کێڵگەیی لەگەل رێکخراوی هەنگاری permaculture دەرچوونێکی مەیدانیان ئەنجامدا بۆ کاری پراکتیکی 

1
پێشکەشکردنى سیمینار

لە دێژەی کارو چاڵاکیەکانی دڵنیای جۆری کۆلێژەکەمان  ڕێکەوتی7.11.2022 کاتژمێر  11بەیانی لە هۆلی سمینارات، سمینارێک پێشکەش کرا لەلایەن بەڕێز Hiba Najeb بەناونیشانی (خوێندن و کارکردن لە ووڵاتی کەنەدا).

2
تاوتوێێ نامەی ماستەری قوتابی ماستەر( قیس نەوزاد)

 دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٠/٣١ بەئامادەبوونی یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکی بەشی سامانی ئاژەڵی تاوتوێێ نامەی ماستەری قوتابی ماستەر( قیس نەوزاد) ئەنجامدرا ….. لێژنەی گفتوگۆ ماستەرنامەکە بریتی بوو لەبەڕێزان : پ.ی.د. کاروان یاسین سەرۆکی لێژنەپ.ی.د. کوێستان علی ئەندامپ.ی.د.انور محمد یونس ئەندامپ.ی.د. نظال عبدالغنى ئه ندام و سه رپه رشتيار

1
قوتابیانی پۆلی سێ یەمی بەشی سامانی ماسی و گیانەوەرە ئاویەکان و گەشتێکی زانستی

چوارشەممە ٢/١١/٢٠٢٢ قوتابیانی پۆلی سێ یەمی بەشی سامانی ماسی و گیانەوەرە ئاویەکان گەشتێکی زانستیان بۆ هەردوو بابەتی Fish Biology و Aquatic Fauna and Flora بە سەپەرشتی مامۆستایانی بابەت پ.ی.د. سمیر جودت و م.ی. ایمان شیرزاد و م.ی. شایان جمال بۆ زێ ی بچووک و پڕۆژەکانی ماسی شاروچکەی تەق تەق ئەنجامدا و قوتابیان ئاشنا بوون بە […]

1
دکتۆرە نەمام مامۆستا لە بەشی بەرووبومی کێڵگەیی و ڕووەکە پزیشکیەکان بە ھاوبەشی لە گەل قوتابی ماستەر تارا ابوبکر توێژینە وە کیان بڵاو کردەوە

دکتۆرە نەمام مامۆستا لە بەشی بەرووبومی کێڵگەیی و ڕووەکە پزیشکیەکان بە ھاوبەشی لە گەل قوتابی ماستەر تارا ابوبکر توێژینە وە کیان بڵاو کردەوە https://zancojournal.su.edu.krd/index.php/JPAS/article/view/259/157

1
سەردانی قوتابییانی قۆناغی سێیەمی بەشی پاراستنی ڕووەك بۆ كۆگای پاراستنی ڕووەك لە هەولێر

سەردانی قوتابییانی قۆناغی سێیەمی بەشی پاراستنی ڕووەك بۆ كۆگای پاراستنی ڕووەك لە هەولێر لە وانەی pesticide بە مەبەستی ئاشنا بوون بە جۆرەكانی قڕكەر و ئەو ئامێرانەی بۆیان بەكاردێت. بە سەرپەرشتی مامۆستایان:د.خالد قادرم.عمر عثمانم.هیڕۆن كریم ٣/١١/٢٠٢٢

4
گه‌شتى زانستى بۆ قوتابيانى قۆناغى دووه‌مى به‌شى پاراستنى رووه‌ك

شه‌ممه‌ له‌ رێكه‌وتى 2022/11/5 گه‌شتى زانستى بۆ قوتابيانى قۆناغى دووه‌مى به‌شى پاراستنى رووه‌ك ئه‌نجامدرا به‌ سه‌رپه‌رشتى مامۆستايان د. سيروان طه الدباغ و م. فراس ضياء و م. نرمين عزيز له‌و انه‌ى پۆلينزانى رووه‌ك به‌مه‌به‌به‌ستى كۆكردنه‌وه‌ى نموونه‌ى رووه‌ك و ئاشنابوونى قوتابيان له‌ دابه‌ش بوونى جۆرى و ژينگه‌ى رووه‌كى

1
(بە نەخشە کردن و جێکردنەوەی پڕۆژەکانی سەرچاوەکانی ئاو لەسنوری ھەموارکردنەوەی ماستەر پلانی ھەولێر).

لە دێژەی کارو چاڵاکیەکانی دڵنیای جۆری کۆلێژەکەمان ئەمڕۆ ڕێکەوتی2.11.2022 کاتژمێر 10 بەیانی لە هۆلی سمینارات، سمینارێک پێشکەش کرا لەلایەن بەڕێزان د. هێمن عبدالخالق لە بەشی دارستان و مامۆستا پێشەوا بارزان لە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە ئاوییەکان بەناونیشانی (بە نەخشە کردن و جێکردنەوەی پڕۆژەکانی سەرچاوەکانی ئاو لەسنوری ھەموارکردنەوەی ماستەر پلانی ھەولێر).