k24dd
چاوپێكه‌وتنێكی به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی Kurdistan24 سه‌باره‌ت به‌ ھاندانی كۆمپانیا دەرەكییەكان بۆ وەبەرھێنان كردن لە كەرتی كشتوكاڵی له‌ كوردستان.

ڕاپۆرتێك له‌ كه‌ناڵی كوردستان 24 سه‌باره‌ت به‌ (ھانی كۆمپانیا دەرەكییەكان دەدرێت وەبەرھێنان لە كەرتی كشتوكاڵی كوردستان بكەن).

kab9
به‌رنامه‌ی (كابینه‌ی نۆیه‌م) مێوانداری دوو له‌مامۆستایانی كۆلێژی زانسته‌ ئه‌ندازیارییه‌ كشتوكاڵییه‌كان ده‌كات.

به‌رنامه‌ی (كابینه‌ی نۆیه‌م) كه‌ به‌رهه‌می كه‌ناڵی كوردستان 24ـه‌ میوانداری هه‌ردوو به‌ڕێزان (پ.د.سردار یاسین سرداری) و (د.تاڤگه‌ سلێمان رشید) ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ سێكته‌ری كشتوكاڵ له‌هه‌رێمی كوردستان. 

k24dean
لێدوانی به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ بۆ كه‌ناڵی كوردستان 24 سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی ناوی كۆلێژ

ڵیدوانی به‌ڕیز ڕاگری كۆلێژی كشتوكاڵ بۆ كه‌ناڵی كوردستان 24 سه‌باره‌ت به‌ گؤڕینی ناوی كۆلێژی كشتوكاڵ بۆ (كۆلێژی زانسته‌ ئه‌ندازیارییه‌ كشتوكاڵییه‌كان). به‌ پێی فه‌رمانی زانكۆیی ژماره‌ (6927/1/1) له‌ ڕێكه‌وتی (30/6/2019) ناوی كۆڵێژی كشتوكاڵ گۆڕا بۆ (كۆلێژی زانسته‌ ئه‌ندازیارییه‌ كشتوكاڵییه‌كان).

kald
دیداری به‌ڕێزان د.كاوه‌ عبدالكریم علی و د.خالد محمود له‌ كه‌ناڵی سپێده‌

له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 24/4/2019 هه‌ردوو به‌ڕێزان د.كاوه‌ عبدالكریم ڕاگری كۆلێژ و د.خالد محمود مامۆستا له‌به‌شی پاراستنی ڕووه‌ك میوانداری كران له‌ به‌رنامه‌ی (گفتوگۆ) له‌كه‌ناڵی (سپێده‌) به‌ ناونیشانی (چۆن كشتوكاڵ له‌ مه‌ترسیه‌كانی كه‌ش و هه‌وا بپارێزین) . ته‌واوی دیداره‌كه‌ له‌خواره‌وه‌ ببینن.