14
ئەنجامدانى سیمینار لە لایەن ( د.طارق حمە کریم)

ئەمڕۆ ڕێکەوتى 21-12-2021 کاتژمێر (10)ى نیوەڕۆ زۆر بەڕێز (د.طارق حمە کریم) هەستا بەئەنجامدانى سیمینارێک  لەسەر ئاستى کۆلیژ  بە ناونیشانى (The pitfalls and misinterpretation of correlation analaysis)  لەگەڵ کۆمەڵێک لە پرۆفیسۆر و مامۆستایانى کۆلیژ

15
ئەنجامدانى سیمینارێک تایبەت لەسەر مێژووى ئاڵاى پیرۆزى کوردستان

ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى 15-12-2021 سیمینارێک ئەنجامدرا لەلایەن مامۆستا ( هۆشمەند رفیق) لەبەشى سامانى ماسى و گیانەوەرە ئاویەکان  سەبارەت بە مێژوو و ماناو گرینگى ئاڵاى پیرۆزى کوردستان .

16
ئەنجامدانى سیمینار تایبەت بۆ بەشەکانى سامانى ئاژەڵى و پیشەسازى خۆراک

 ئەمڕۆ ڕۆژى چوارشەممە لەبەروارى 8/12/2021 بەڕێز (د.صالح  مصطفى صالح) هەستا بە ئەنجامدانى سیمینارێکى زانستى  تایبەت بە بەشەکانى سامانى ئاژەڵى و پیشەسازى خۆراک بە ناونیشانى ( Applications and Challenges of Sensor Evaluation in Food Research) 

vaccine1
ئاگادارى بۆ گشت مامۆستا و فەرمانبەران سەبارەت بە لێدانى ڤاکسین

ئاماژە بە بڕیارى لیژنەى باڵاى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان و وەزارەتى تەندروستى داوا لە گشت مامۆستا و فەرمانبەران دەکات  کە ئەوانەى ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان لێداوە بەڵگەنامەکانیان بە شێوەى رەنگاوڕەنگ بهێنن بۆ ڕاگرایەتى کۆلیژ و ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەى کە ڤاکسینیان لێنەداوە دەبێ تاکو بەروارى 31-12-2021 ڤاکسین لێبدەن بە پێچەوانەوە خۆتان بەرپرسیار دەبن لەهەر ڕێکارێکى یاسایى.

IMG-354d70f47140fdf95a09d1503afe4a1e-Vhhhhhh
سیمینارێک لە بارەى Permaculture

بەڕێوەچوونى سیمینارێک لە بارەى Permaculture بۆ مامۆستایان و قوتابیە یەکەمەکانى گشت بەشەکانى کۆلیژى زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان. مەبەست لەم سیمینارە وەرگرتنى زانیارى زیاتر و ئاشنا کردنى پسپۆرانى کشتوکاڵە لە بارەى چۆنیەتى بوژانەوەى ئەو زەویانەى کە کشتوکاڵى تێدا ئەنجام نادرێت بۆ پەرەپێدانى بەردەوامى بەرهەمە کشتوکاڵیە ناوخۆییەکان و بەرەو پێش بردنى ئاسایشى خۆراک لە ووڵات.

17
ڕۆژی یەکەمی کۆنفراسی هاوبەشی کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکانی زانکۆی سەڵاحەددین و کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی ئەنبار

ڕۆژی یەکەمی کۆنفڕانسی هاوبەشی کۆلێژەکەمان و کۆلێژی کشتوکاڵی زانکۆی ئەنبار لەژێر ناونیشانی (تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی نوێ) کە لە سەنتەری ڕۆشنبيری زانکۆی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو  

161462383_347635999937159_121374439880512177_n
بانگهێشت نامە بۆ ڕۆژى کۆنفراس

بەڕێزتان بانگهێشت کراون بۆ کۆنفڕانسى هاوبەشى کؤلێژى زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکانى زانکۆى سەڵاحەددین /هەولێر و کؤلێژى کشتوکاڵى زانکۆى ئەنبار , لەژێر  ناونیشانى (تەکنەلۆژیاى کشتوکاڵى نوێ) کە ڕۆژانى 2021/3/25,24 لە سەنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆى سەڵاحەددین ئەنجام دەدرێت بۆ زانیارى زیاتر دەتوانن سەردانى لینکى زانکۆى سەڵاحەددین بکەنInternational Cooperative Conference of Modern Agricultural Technologies (ICCMAT2021) – SUE Conferences