ئەنجامی قوتابیانی خوێندنی باڵا
بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی قوتابیانی خوێندنی باڵای كۆلێژەكەمان دەتوانن سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكەن https://post.result.su.edu.krd/agriculture/
بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی قوتابیانی خوێندنی باڵای كۆلێژەكەمان دەتوانن سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكەن https://post.result.su.edu.krd/agriculture/
چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١/٣١ بە ڕێز پ.ی.د.کامەران یونس سەرۆکی زانکۆمان بە یاوەری بەڕێز پ.ی.د. شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی سەردانی کۆلێژەکەمانی کردو لە لایەن بە ڕێزان ڕاگرو یاریدەدەری ڕاگرو سەرۆکی لێژنە ی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵاو و بەرپرسی خوێندنی باڵایی کۆلێژ پێشوازیان لێکراو ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی خوێندنی باڵایان بەسەرکردەوە
SAS خولی شیكردنهوهی داتا له ڕێگهی بهرنامەی له ژێر سهرپهرشتی ڕاگرایهتی كۆلێژی زانسته ئهندازیارییه كشتوكاڵییهكان و له لایهن بهڕێز (پ.ی.م. علی حسێن حمد) مامۆستا له بهشی سامانی ئاژهڵی ئهنجام دهدرێت بۆ خۆ تۆماركردن دەتوانن سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكەن https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSeMobWh3eY4vh5fFeXw1LJ28VO2G1FwDFpRnCXuQvjlwNjv3Q/viewform
پ.د.یوسف بەرزنجی توێژینەوەیەکی زانستی لە سەر بەرهەمی شیری بزنی خۆماڵی لە گۆڤاری بەناوبانگی IJAS کە لە Scopus و لە Q2 وسایت سکۆری بۆ ساڵی 2023 بریتیە لە 1.7 بڵاو کردەوە. https://www.researchgate.net/publication/376951229_GENETIC_EVALUATION_OF_MILK_PRODUCTION_TRAITS_IN_LOCAL_GOA
پێنج شەممە ڕێکەوتی 30.11.2023گفتوگۆ نامەی قوتابی خوێندنی باڵا/ دکتۆرا بەڕێز ( فهمی صالح سلێمان) لەبەشی بەروبوومی کێڵگەیی و ڕووەکە پزیشکییەکان لەکۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانی زانکۆی سەلاحددین / هەولێر ئەنجامدرا.لێژنەی گفتۆگۆی نامەکەی بریتی بوون لەبەڕێزان: پ.د. موفق جبر الليله خانەنشینپ.د. رائد سالم الصفار زانکۆی موسڵپ.د. محمد ابراهيم محمد زانکۆی کەرکوکپ.د. کاوه عبدالكريم على زانکۆی سەڵاحەددینپ.ی.د […]
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١١/٢٩ بە ئامادەبونی ڕاگری کۆلیژ و یاریدەدەری ڕاگر ستافی لێژنەی یەکێتی قوتابیان سیمینارێک بۆ بەڕێزان (ڕائید کاروان جمیل حسین ، ڕەوەند عثمان احمد) لە بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەتان لە ژێر ناونیشانی ( توندوتیژی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان)ئەنجامدرابۆ قوتابیانی کۆلیژەکەمان
کۆبونەوەی ئەنجومەنی کۆلێژەکەمان بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د.نبیل عادل فخری) بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆ تاوتوێی دەست پێکردنی بۆڵۆنیا پرۆسێس لە کۆلێژەکەمان، هەروەها چۆنیەتی دانانی بابەتەکان و ECTS بۆ هەر بابەتێک گفتوگۆ کرا. لەم ساڵی خوێندنەوە لە کۆلێژەکەمان سیستەمی خوێندن دەگۆڕدرێت بۆ بۆڵۆنیا پرۆسێس، سەرەتا سیستەمەکە لە قۆناغی یەکەم جێبەجێ دەکرێت.
رۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١١/٢١ سەردانی قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی خاك و ئاو بۆ سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سۆران لە وانەی ( Clay mineralogy) بۆ زیاتر ئاشنا بونی قوتابیان و لە نزیکەوە بینینی و چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێری ئێکس رەی ( X-Ray diffraction and SEM) . بەسەر پەرشتی مامۆستایانی بابەت بەرێز(د. هیفاء ياسين و م. رۆژان سیروان […]
قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی سامانی ئاژەڵی لەوانەی پراکتیکی تەکنلۆجیای زانستی گۆشت…. بەسەرپەرشتی د. بیستونبەشێوەی پراکتیکی قوتابیان شارەزابوون لەپارچەکانی بەشی لەشی ئاژەڵ .
Journal of Food Quality بڵاوکردەوە د.ارشد مامۆستا لە بەشی ڕەزگەری،توێژینەوەیەکی لە بەریتانیا لە Journal of Food Quality بڵاوکردەوە Impact Factor: 3.3 کە بە هاوبەشی لەلایەن بڵاوکراوەی ئەمریکی و بەریتانی Wiley و Hindawi سەرپەرشتی دەکرێت. ئەمەی خوارەیە لینکی توێژینەوەکەیە دەتوانن سودی لێببینن: https://www.hindawi.com/journals/jfq/2023/3210253/