رێنماییەکانی تاقیکردنەوەی سیمستەرى دووه‌م قۆناغی (یەکەم + دووەم) و كۆتایی ساڵ ( قۆناغی سێیه‌م وچواره‌م)/ کۆلێژی ئاداب
- تاقیکردنەوەکان کاتژمێر 9ی بەیانی دەستپێدەکات پێویسته قوتابی دە خولەک پێشتر له‌نێو هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه ئاماده‌بن له شوێنی خۆیان به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌کاتی دواکەوتنیان لە تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه بێ به‌ش ده‌بێت.
- له كاتی گزی كردنی هه‌ر قوتابیه‌ك له‌نێو هۆڵی تاقیكردنه‌وه، ئه‌و ساڵه‌ی به كه‌وتوو بۆ هه‌ژمارده‌كرێت.
- ماوەی تاقیكردنه‌وه بۆ قۆناغی یه‌كه‌م ودووه‌م ته‌نها (٢)کاتژمێر (له 9 تا 11)بەیانی
- ماوەی تاقیكردنه‌وه بۆ قۆناغی سێیه‌م و چواره‌م (3) كاتژمێره له (له 9 تا 12)نیوه‌رۆ.
به‌پێی فەرمانی سه‌رۆكایەتی زانكۆ بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان له‌نێو هۆڵه‌كانی خوێندن ده‌بێت ئه‌م مه‌رجانه ڕەچاوبکرێت : - قوتابی ومامۆستا پابەند دەبێت بەرێنماییە تەندروستیەکان و دەبێت(ماسک) ببەستن، به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌رووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری ده‌بن په‌پێی فەرمانی زانكۆ.
- ڕێگە بە قوتابی نادرێت به‌بێ به‌ستنی ماسك بێته ناو هۆله‌كانی تاقیكردنه‌وه یاخود گەر به ناته‌ندروستی ماسك به‌ستبێت.
- ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی هۆله‌كانی خوێندن كراوه دەبێت بۆ هه‌وا گۆركێ.
- سپرای تەعقیم و ماسك له به‌شه‌كان دابین كراوه بۆ به‌كارهێنانی قوتابی ومامۆستا.
- بەکارهێنانی (مۆبایل، کاتژمێری جۆری Smart) بۆ نێو هۆلێ تاقیکردنەوە قه‌ده‌غه‌یه.
- قوتابی دوای تێپه‌ربوونی نیوكاتژمێر بۆی هه‌یه هۆڵ به‌جێ بهێڵێت.