رۆژى سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتى 31-8-2021 به‌ڕێز ڕاگرى كۆلێژ(پ.د. قادر محمد حسن) به ئاماده بوونى سه‌رۆكى به‌شى (شوێنه‌وار) به‌ڕێز (د. عزیز محمد امین عزیز) پێشوازیكرد له به‌ڕێز پرۆفیسۆر (میكۆیل) و پرۆفیسۆر( ئانا) و شاندى هاورێیان كه له زانكۆى (به‌رشلۆنه‌ى) ئیسپانیا هاتبوون، به‌مه‌به‌ستى درێژه‌دان به چالاكیه هاوبه‌شه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆلێژه‌كه‌مان كه كنه و پشكنینى شوێنه‌واریه و ڕاهێنانى مامۆستایانمانه له‌و باره‌یه‌وه.
له‌م دانیشتنه‌دا به‌ڕێز ڕاگرى كۆلێژ پێشنیارى كرد كه هه‌ماهه‌نگیه‌كانمان فراوانتر بكرێت ته‌نها له ئاستى كۆلێنكارى شوێنه‌وارى نه‌مێنێته‌وه ، به‌ڵكو له بوارى پسپۆریه مرۆییه‌كانى دیكه‌ش چالاكى هاوبه‌شى ئه‌نجام بده‌ین كه جێگاى ره‌زامه‌ندى شاندى ناوبراو بوو.