زمانی خوریەکان

 

ڕۆژی(٢٧⁄٤⁄٢٠٢١)،کاتژمێر(٩-١٠)ی شەو، لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژه‌كه‌مان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز(د.صادق حمه‌ غریب) وەک سەرۆکی لیژنە حەڤدەھەمین وێبناری بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا کە تیایدا ھەردوو بەڕێزان (د. ئەردەڵەن خۆشناو)و(م.ی.خانە ئەکرەم محمد) لە بەشی شوێنەوار، لە ژێر ناونیشانی(چەند سەرنجێک لەسەر مێژوی زمانی خوریەکان) بابەتێکیان پێشکەش کرد، لە وێبنارەکەدا بە وردی  تیشکیان خستە سەر ڕێشەیە مێژویی خوریەکان، شوێنی جوگرافی نیشتەجێبوونیان، دیارترین پاشاکانیان، ڕیشەی زمانەوانیان، دەقە مێژوویییەکانی تایبەت بە زمان و کلتوریان و…ھتد .

شایانی گوتنە کە وێبنارەکە ژمارەیەکی ئێجگار زۆری مامۆستایان ئامادەی بوون و، لە کۆتاییدا بە گفتوگۆی گەرمی بەشداربووان دەوڵەمەندکرا.