سەردانى کردنى لێژنەی بەرێوەبەرایەتى تەندروستى

دوابە دواى سەردانى کردنى لێژنەیەک بەرێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى زانکۆى سەلاحەددین بۆ کافتریاى کۆلێژەکەمان، بۆیان دەرکەوت کە کافتریاى کۆلێژەکەمان یەکێک لە پاکترین کافتریاکانى زانکۆى سەلاحەددینە، لەبەر جێبەجێکردنى رێنماییەکانى تەندروستى بە پێویستمان زانى وەک هۆبەى تەندروستى و سەلامەتى دەست خۆشى لە کافتریاى کۆلێژ بکەین، هیوادارین لەسەر ئەو  رێچکەیە بمینێنەوە بۆ ئەوەى بەردەوام پاکو خاوین بن بۆ بەدەستهێنانى دڵنیایى زیاتر و تەندروستیەکى باشتر بۆ قوتابیان و فەرمانبەران و مامۆستایان.