.

ئازاد عبدالعزيز محمد

Tel: 07504493630

Azad.mohammed@su.edu.krd

 

ژیان و بەرهەمەكانم

ئازاد عبدالعزیز محمد لە ساڵی 1975لە گۆندی گۆیزێ‌كە دەكەوێتە دەڤەری مزوری باڵا چاوی بە دونیا هەڵێناوە. لە ساڵی 1977 حكومەتی بەعس گوازراونەتەوە بۆ ئۆردوگای زۆرەملێ‌بەحركە كە ئێستا بۆتە شارۆچكە(ناحیە)، دەسپێكی خوێندن واتە خوێندی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی لە شارۆچكەی ناوبراوە تەواو كردووە.

دوای ئەوە لە ساڵی 1995 لە زانكۆی سەڵاحەدین لە كۆلیژی ئاداب بەشی زمانی كوردی وەرگیراوە، لە ساڵی 1999 تەواوی كردووەو بڕوانامەی بەكلۆریوس لە زمان و ئەدەبیاتی كوردی بەدەستهێناوە. لە ساڵی 2000 لە دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی موكریانی تاوەكو ساڵی 2012كاری كردووە.

لە ساڵی 2006 لە كولیژی ئەدەبیات لە بەشی راگەیاندن وەك قوتابی وەرگیراوە لە ساڵی 2010 بڕوانامەی بەكلۆریوس لە بواری راگەیاندنی بە دەستهێناو، لە ساڵی 2014 بروانامەی ماستەر لە بواری راگەیاندنی ئەلیكترۆنیم لە بەشی راگەیاندن، كولیژی ئەدەبیان لە زانكۆ سەڵاحەدین بەدەستهێناوە، ئێستاش وەك مامۆستا لەو بەشە وانە دەلێمەوە. هەروەها ئەندامی كارای سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە.

لە ساڵی 1998 دەست بە نووسینی كردووە، چەندین بەرهەم و بابەت و لێكۆڵینەوە لە بوارە جیاجیاكانی رۆشنبیری وەك:(ئەدەبی، رۆژنامەوانی، شیعری و چیرۆكی منداڵان، وەرزشی….تاد)كە لە رۆژنامە و گۆڤارەكانی كوردی وەك:(رۆژنامەی وەرزشی برایەتی، رۆژنامەی برایەتی، برایەتی ئەدەب و هونەر، خەبات، گۆڤاری رامان، گۆڤاری كاروان، گۆڤاری هەرێم، گۆڤاری پەیڤ، رۆژنامەنووس، مرۆڤ، رۆژنامەی هەولێر، گۆڤاری پەرەمۆچ، هەنگ، رۆناهی(بەشی منداڵان)، سڤۆرە، پەلكەزێرینە، ئاسۆی منداڵان….تاد)بڵاوی كردوونەتەوە.

بە چەند ناوێك بابەت بڵاوكردووەتەوە، وەك( ئازاد مزوری، ئازاد عبدالعزیز، ئازاد عبدالعزیز مزووری، ئازاد عزیز و هێور هەكاری)، یەكەم بەرهەمی منداڵانم بە ناوی( كەو) كە شیعرێكی منداڵانە لە گۆڤاری هەنگ، ژمارە(54) ساڵی 2000بووە.

 

بەرهەمە چاپكراوەكانیشی ئەمانەن:

1- ئازاد عەبدولعەزیز مزووری، قەدری جان شاعیری داهێنەر و نیشتیمانپەروەر، دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی سپیرێز، چاپخانەی: وەزارەتی پەروەردە(هەولێر)، دهۆك، ساڵی 2002.

2- ئازاد عەبدولعەزیز مزووری، جەلادەت بەدرخان و شیعر (لێكۆلینەكە شرۆڤەكاریە)، دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی سپیرێز، چاپخانەی: حاجی هاشم(هەولێر)، دهۆك، ساڵی 2006.

3- رۆهات ئەلاكوم، د فۆلكلۆرا كوردی دە سەردەستیەكە ژنان، گواستنەوە لە پیتی لاتینی، ئازاد عەبدولعەزیز مزووری، دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی موكریانی، چاپخانەی: وەزارەتی پەروەردە، هەولێر، ساڵی 2006.

4- ئازاد مزوری، ئاڵایێ‌كوردستانێ‌، لەلایەن یەكێتی قوتابیانی كوردستان بەشی رۆشنبیری پێگەیاندن چاپكراوە، چاپخانەی: هاوسەر، هەولێر، ساڵی 2007.

5- ئامادەكردنی لەلایەن لیژنەیەك لە دەستەی سەربەخوی مافی مرۆڤ، فەرهەنگی ئاماژە بۆ نابیستان، وەرگێرانی بۆ كرمانجی: ئازاد عەبدولعەزیز، لە بڵاوكراوەكانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، چاپخانە: كاروان، هەولێر، 2013.

بەرهەمە چاپ كراوەكانی هی منداڵان:

1- ئازاد مزوری، سڤۆرە و داركوك (چیرۆكە شیعری منداڵان)، لەلایەن سەنتەری خاتووزین بۆ چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان چاپكراوە، چاپخانەی: وەزارەتی كشتتوكالَ، هەولێر، ساڵی 2004.

2- ئازاد عەبدولعەزیز، سترانێن ڤارینێ‌(شیعری منداڵان)، لەلایەن بەرێوەبەراتی زنجیرەی كتێبی منداڵان چاپكراوە، چاپخانەی: وەزارەتی رۆشنبیری، هەولێر، ساڵی 2009.

3-ئازاد عەبدولعەزیز، كەڤۆك (شیعری منداڵان)، لەلایەن بەرێوەبەراتی زنجیرەی كتێبی منداڵان چاپكراوە، چاپخانەی: وەزارەتی رۆشنبیری، هەولێر، ساڵی 2010.

سەرۆکایەتی بەشی راگەیاندن