سەرۆکى وەشانخانەى ئازاد

  چوارشەممە ڕێکەوتى ٢٤-٥-٢٠٢٣ بەرێز راگرى کۆلێژ بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە مامۆستایانى بەشى مێژوو پیشوازیان کرد لە بەریزان(ئەسڵى خان یلدرم) سەرۆکى وەشانخانەى ئازاد لە تورکیا و (د. زەردەشت یلدرم)، لەم دانیشتنەدا جەخت لەسەر هاوکارى بەشى (مێژوو)ى کۆلیژەکەمان بۆ وەشانخانەکە کرایەوە، مەبەست لەم سەردانە ئالوگۆرى زانیارى مێژووى و هاوکارى مامۆستایان بۆ ئەو ماڵپەرەى کە وەشانخانەکە سەبارەت بە دیرزکى کوردستان بەڕێوەى دەبات، هەروها باس لەو پلانە کرا کە بۆ ئینساکلۆپیدیاى کوردستان, ئامادەسازى بۆ کراوە.