ڕۆژی(25/5/2021)،کاتژمێر(٩-١٠)ی شەو، لیژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژه‌كه‌مان به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز(د.صادق حمه غریب) وەک سەرۆکی لیژنە بیست و دووهه‌مین وێبناری بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجامدا کە تیایدا بەڕێز راگری كۆلێژی ئاداب (پ.د.قادر محمد حسن) لە ژێر ناونیشانی(پرۆژه‌و پلان بۆ په‌رپێدانی كۆلێژی ئاداب) نه‌خشه‌ڕیگایه‌كی بۆ په‌ره‌پێدانی كۆلێژی ئاداب خسته‌ڕوو. سه‌ره‌تا به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان كرد به مێژووی كۆلێژی ئاداب وه‌ك كۆلێژی دایك بۆ زمان وزۆرێك له زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، پاشان باسی له‌وه كرد كه زۆرێك له ده‌رچوانی كۆلێژی ئاداب ئێستا رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌یه له پێگه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا‌و ساڵی(2021-2022)یۆبیلی زێڕێنی كۆلێژی ئاداب ده‌بێت بۆ په‌نجا ساڵ خزمه‌ت كردنی زانست و په‌روه‌رده. وێبناره‌كه‌ی به‌ڕیزیان له دووته‌وه‌ره‌ی زانستی و، ژێرخانی دامه‌زراوه‌یی پێك هاتبوو، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی باس كرد:
-به‌ستنی كۆنگره له سه‌ر ئاستی كۆلێژ.
-ساڵانه ده‌ركردنی دوو كتێب بۆ تۆمار كردنی توێژینه‌وه‌كانی مامۆستایان و قوتابیان پاش هه‌ڵسه‌نگاندنیان له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه.
-كاركردن و گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست بۆ چالاك كردنی رۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆلیژی ئاداب به ئامانجی خزمه‌ت كردنی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.
-دامه‌زراندنی به‌شی ئه‌نترۆپۆلۆژیا كه زۆر گرنگه‌و، له زۆرێك له زانكۆكانی جیهاندا بوونی هه‌یه.
هه‌رچی ره‌هه‌نده ژێرخانییه‌كه‌ش بوو به‌ڕیزیان ئاماژه‌یان كرد به ته‌واوكردنی هه‌یكه‌لی ئه‌و بینایانه‌ی كه به ته‌واو نه‌كراوی ماونه‌ته‌وه‌و، ئه‌وه‌ش به‌شێك له گرفته‌كانی كه‌می هۆڵی سمینار‌و تاقیكردنه‌وه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات. هاوكات باسی له دابینكردنی به‌رهه‌مهێنه‌رێكی باش و گونجاوی وزه‌ی كاره‌با(موه‌لیده‌ی كاره‌با)كرد بۆ چاره‌سه‌ر ككردنی كێشه‌ی كاره‌با.
شایانی گوتنە کە وێبنارەکە دوو كاتژمێری خایاندوو ژمارەیەکی ئێجگار زۆری مامۆستایان ئامادەی بوون و، به پێشنیاز‌و سه‌رنجه‌كانیان پرۆژه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد، مامۆستایانی ئاماده‌بوو داكۆكیان له مافی مامۆستایان كرد به تایبه‌تی مامۆستایانی گه‌نج به ئامانجی دابین كردنی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌تر بۆیان.
له كۆتاییدا به‌رێز راگری كۆلێژ پشتیوانی ده‌ربری بۆ رِاو سه‌رنجه لۆژیكییه‌كانی مامۆستایان.
له كۆتاییدا پێم باش بوو سوپاسی ئه‌م به‌ڕێزانه بكه‌م:
-پ.د. قادر محمد حسن راگری كۆلێژ.
– دكتۆره نادیه سه‌رۆكی لیژنه‌ی دڵنیایی جۆری كۆلێژ.
-م. سروه قادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیری كۆلێژی ئاداب.
-م. هه‌ژان مه‌لا محمد ئه‌مین ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیری كۆلێژی ئاداب.
-م. چنار نامق حسن ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیری كۆلێژی ئاداب.
-م. شلێر نوری سالح ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیری كۆلێژی ئاداب.
-م. روخسار عبد الغفور ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیری كۆلێژی ئاداب.
-كاك قاره‌مان مستەفا له راگه‌یاندنی كۆلێژی ئاداب.
-كاك شڤان حمدی له راگه‌یاندنی كۆلێژی ئاداب.
به‌و جۆره كۆتاییمان هێنا به وێبناره‌كانی ئه‌مسال
خوای گه‌وره پشت و په‌نای هه‌موو لایه‌ك بێت .