پێشانگای شێوەکاریی قوتابیانی بەشی دەرونزانی

ئەمڕۆ بەرواری ١٧/٤/٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی بەڕێزان; ڕاگری كۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگری كۆلێژی ئاداب ، پێشانگایەكی شێوەكاری لە ساحەی كۆلێژ، بە مەبەستی ناساندنی هەندێ نەخۆشی و گرفت لە بواری دەروونزانی و کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بەو زانستە، لە لایەن قوتابیانی بەشی دەروونزانی نمایش كرا، ئەوەش وەك بەشێك لە چالاكییەكانی كۆلێژی ئاداب و پڕۆژەی (سایکۆفێر)ی تایبەت بە قوتابیانی هەمان بەش بەڕێوەبرا..