سڵاو بەڕێزان سەرۆک بەشەکان …
بەڕێزان ئەندامانی لێژنەی IREX ی کۆلێژ و بەڕێزان مامۆستایانی قەدر گران …
سەرەتا هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک …
وەک ئاشکرایە پاش هەڵکشانی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسێ کۆڕۆنا و دوای توندکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و بڕیارەکانی وەزارەت بە تەواو کردنی خوێندنی تیوری بە شێوەی ئەلیکتڕونی و ئۆنڵاین و تەنها خوێندنی پڕاکتیکی لە ناو کەمپەس دەبێت، بۆ وەک ڕێکخستنی کارەکانی کۆلێژ تکایە بە زووترین کات لێژنەی ئاڕێکسی بەشەکانتان چالاک بکەنەوە و ئەم خاڵانەی خوارەوە جێ بە جێ بکرێن:
١- ڕیکۆرد کردنی گشت وانەکان و دانانیان لە گوگڵ فۆڵدەر بە ناو و ژمارەی موحازەڕکانی بابەتەکان.
٢- بڵاوکردنەەی لینکی فۆڵدەرەکان بەم شێوەیە: کردنی گشت لینکەکان بە فایلێک ناردنیان بۆ لێژنەی وێپ سایتی کۆلێژ بۆ بڵاوکردنەوەی لە وێب سایت و هەروەها بلاوکردنەوەی بۆ قوتابیان.
٣- ڕێکخستنی خشتەی ئۆنڵاینی مامۆستایانی بەڕێز کە بە لایەنی کەم ٣ هەفتە جارێک قوتابیان بتوانن بە شێوەی ڕاستەوخۆ پرسیارەکانیان لە مامۆستایان بکەن.
سوپاس و ڕێز
ی. ڕاگر
سەرۆکی لێژنەی ئاڕێکس