ئەنجامدانی فیستیڤاڵی کلتوریی و زانستیی و ڕۆشنبیریی April 28, 2024 Category: Uncategorized Leave a comment رۆژی (چوارشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٤)، لە ژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د مازن عبدالخالق عثمان بەئامادەبونی بەڕێز م.سەیوان بریکاری وەزیری پەروەردە و و د.گەلاوێژ ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان و بەڕێز م.هەژار بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ و م.برهان ئەرگوشی ڕاوێژکاری پێشکەوتو لە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێز شیرین خان بەرپرسی ناوچەی ئایندە و د.پەیمان کارگێڕی ناوچەی ئاسۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆلێژی پەروەردە و مامۆستاو فەرمانبەرانی کۆلێژ ، یەکەمین فیستیڤاڵی کلتوریی و زانستیی و ڕۆشنبیریی کۆلێژی پەروەردە بەڕێوەچوو. وتاری هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکی لێژنەی ڤیستیڤاڵ و بەڕێز ڕاگری کۆلێژ، بەشێک لە دەستپێکی فیستیڤاڵەکەیان پێکهێنا. پاشان چالاکییەکانی فیستیڤاڵ دەستیانپێکرد. قوتابیان و میوانان بە کار و بەرهەمە دەستییەکانیان، ڕوویەکی گەشی فیستیڤاڵەکەبوون. قوتابیانی کۆلێژی پەروەردە(بەیانیان و ئێواران)، لە سەرجەم بەشەکان، بەشدارێکی چالاک و دیاری فیستیڤاڵ بوون. بە چالاکیی و بەرهەم و خستنەڕووەکانیان، بەشێکی فراوانی فیستیڤاڵیان پێکدەهێنا. سوپاس بۆ ئامادەکار و ڕێکخەران و سەرپەرشتانی ئەم چالاکییە