کورتەیەک لەسەر کۆلێژ:
کۆلێژى پەروەردە
کۆلێژى پەروەردە لە هەرێمى کوردستان لە ساڵى 1976-1977 لە شارى سلێمانى سەر بە زانکۆى سلێمانى دامەزراوە، سەرەتا لە دوو بەش پێکهاتبوو( بەشى بایۆلۆژى و کیمیا لەگەڵ بەشى فیزیا و بیرکارى ) لەم ساڵە دا (210) قوتابى وەرگیراوە وە لە ساڵى 1978-1979 دابەش بوو بەسەر چوار بەشى سەربەخۆ، یەکەم خوڵى دەرچووانى لە ساڵى خوێندنى 1979-1980 بوو کە بریتى بوو لە (133) قوتابى کوڕ و کچ ، لە ساڵى خوێندنى 1981-1982 گواسترایەوە بۆ شارى هەولێر و سەر بە زانکۆى سەلاحەددین ، بۆ ماوەى دوو ساڵ هۆڵ و تاقیگەکانى کۆلێژى زانست ى بەکار دەهێنران وە لە ساڵى خوێندنى 1983-1984 لەم بالەخانەیەى ئێستا بەشەکانى (زمانى عەرەبى ، پەروەردەى دەروونزانى ، زمانى کوردى) بۆ زیاد کرا وە لەساڵى 1999-2000 بەشى کۆمپیوتەر دامەزرا و ساڵى دواتریش بەشى زمانى ئینگلیزى کرایەوە بەم جۆرە کۆلێژى پەروەردە زۆر بە خێرایى پەرەى سەند و (9) نۆ بەشى لە خۆ گرت. لە ساڵى خوێندنى 2004-2005 بەشە مرۆڤایەتییەکانى لێجابووەو کرانە دوو کۆلێژى سەربەخۆ،ساڵى خوێندنى 2012-2013 دووبارە ئاوێتە کرانەوە بە ناوى کۆلێژى پەروەردە هەر لەم ساڵەدا لە شارۆچکەى شقلاوە بەشەکانى (بایۆلۆژى ، فیزیا ، زمانى کوردى ، زمانى عەرەبى) بۆ زیاد کرا هەروەها لە شارۆچکەى مخموریش بەشى (زمانى کوردى ، زمانى عەرەبى) کرانەوە. و کۆى گشتى بەشەکانى کۆلێژى پەروەردە گەیشتە(15) بەش . وە لەساڵى 2014 بە فەرمانێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەردوو کۆلێژى پەروەردە لە قەزاى شقلاوە و قەزاى مخمور لە کۆلێژەکەمان جیاکرانەوە کە پێشتر سەر بە کۆلێژەکەمان بوو، هەروەها لە سالی 2016کۆلێژەکەمان بەشی سریانی کردەوە بە فەرمانی کارگێری 2/2/215 لە رێکەوتی 5/9/2016 پالپشت بە فەرمانی زانکۆیی 1/1/8062 لە رێکەوتی 1/9/2016 ، لە ئێستادا کۆلێژەکەمان لە (10) بەش بەشەکانى (بایۆلۆژى، کیمیا، فیزیا، بیرکارى، زمانى عەرەبى، رێنمایی پەروەردەى دەروونی ، پەروەردەی تایبەت ، زمانى کوردى، زمانى ئینگلیزى ، زمانى سریانى). پێک دێت.
Lectures Name in College of Education