لە ڕۆژی (سێشەممە) لە بەرواری ( 11/12 / 2018) بەنوێنەرایەتی بەشەکەمان بەشداریمانکرد لە کونفرانسی پرۆژەی (باشترکردنی هەلی خوێندن بۆ قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت) لە هوتێل (چوارچرا) بەهاوکاری ڕێکخراوی (Fida) و بە بەشداری نوێنەرانی وەزارەتی پەروەردە و کاروباری کۆمەڵایەتی و پەیمانگا و سەنتەرەکانی هەولێر و هەڵەبجە. لە کۆنفراسەکە گفتوگۆیەکی تێر و تەسەل کرا لە سەر چۆنێتی خزمەتکردنی تاکی خاوەن پێداویستی تایبەت و دروستکردنی پەیوەندیەکی بەهێز لەگەل سەرپەرشتیارانی پەروەردەی تایبەت لە وەزارەتی پەروەردە و کارکردن لەسەر چۆنێتی دەمجکردنی قوتابیان و دامەزراندنی دەرچوانی بەشەکەمان لە وەزارەتی پەروەردە و پەیمانگا و سەنتەرەکان.