رۆژی 3شەممە رێککەوتی 13-4-2021 بەڕێز د.سعید عمر ابراهیم راگری کۆلێژ لە نووسینگەی راگر پێشوازی کرد لە بەڕێزان د.خبات انور و د.پیمان ئەکرەم و د. رەشاد رشید و م. ایڤان علی کە بە بۆنەی بەرز کردنەوەی پلەی زانستییان بانگهێشت کرابوون و دەستخۆشیان لێکرا.
بەرزکردنەوەی پلەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:
د.خبات انور علی له بەشی بایلۆجى له پروفيسۆرى ياريدەدەر بۆ پلەى پروفيسۆر
د.پیمان ئەکرەم له به شى بایلۆجى له پلەى پرۆفیسۆرى ياريدەدەر بۆ پلەى پرۆفيسۆر
د.رشاد رشید حاجی له مامۆستا بو پرۆفيسۆرى ياریدەدەر
م.ايفان دلێر علی له بەشی ماتماتيك له مامۆستاى ياریدەدەر بۆ مامۆستا




