بەرواری ٢٠ /١٠ / ٢٠١٩ لەھۆڵی ڕاگرایەتی کۆلێژەکەمان، تاوتوێی تێزی دکتۆرای قەتابی خوێندنی باڵا ( ھیوا نورالدین عزیز) لەبەشی زمانی کوردی، بەناونیشانی (عەرووز لەنێوان کات و یاساو مۆسیقا – شیعری کلاسیکی بەنموونە) بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.. وەک ڕاگرایەتی کۆلێژ دەست خۆشی لە لێژنەی گفتوگۆ دەکەین و ھیوای داھاتووی گەش بۆ م.ھیوا دەخوازین