خەڵاتی رێزلێنانی حکومەتی هەرێم پێشکەشی راگری کۆلێژی پەروەردە کرا

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەردانی کۆلێژی پەروەردەی کرد

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١/١٨ ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان و شاندی یاوەری سەردانی ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی کرد و لەلایەن بەڕێزان پ.ی.د.سەعید عومەر ئیبراهیم راگر کۆلێژ و پ.ی.د.سەمیر جەودت بیلال یاریدەدەری راگر ود.کوثر نجیب عبدالاحد سەرۆکی بەشی زمانی سریانی پێشوازیی لێکرا.

لە سەرەتای دیدارەکەدا، وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، راگری کولێژی پەروەردە کورتەیەکی لەبارەی بەشی زمانی سریانی لە کۆلێژەکەدا خستەڕوو و هاکات بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری ئەو بەشە چەند پێشنیازێکی خستە بەردەم وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان.

لە بەرامبەردا، ئایدن مەعروف دەستخۆشی لە راگر و سەرۆکی بەشی زمانی سریانی کرد بۆ کارەکانیان و بەڵێنی کارکردنی بۆ جێبەجێکردنی ئەو پێشنیازانەی دا کە خرانەڕوو و لەمبارەیەوە پشتیوانی خۆی دووپات کردەوە.

لە کۆتاییدا و لەپای ئەو کارانەی کە بۆ پێشخستنی بەشی زمانی سریانی ئەنجامی داوە، ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان خەڵاتی ڕێزلێنانی حكومه تى هه ريمى كوردستان بە پ.ی.د. سەعید عومەر ئیبراهیم، ڕاگری کۆلێژی پەروەردە بەخشی.

Leave a comment