سەر لە بەیانى ئەمڕۆ رێکەوتى ٣٠/٤/٢٠٢٣ ، لە مەراسیمێکی ئاهەنگسازى بە سەرپەرشتی بەرێز (د. سعید ابراهیم عمر) راگری کۆلیژ و ئامادەبوونى زۆرینەى ستافی مامۆستایانى بەشى پەروەردەى تایبەت دەست لەکارترازان و دەستبەکاربوونى سەرۆکى بەشى پەرورەدەى تایبەت ئەنجامدرا، بەرێز (پ.ى.د. اراز حکیم رضا) وەک سەرۆکی نوێی بەشى پەروەردەى تایبەت دەستبەکاربوو و لەهەمان کاتدا بەرێز (پ.ى.د. عزالدین احمد عزیز) دەستی لە کارى سەرۆکى بەش هەڵگرت. لە میانى مەراسیمەکە بەرێز راگری کۆلیژ لە میانى وتەیەک دا بە ناوى راگرایەتى کۆلیژ دەستخۆشی لە سەرۆکى بەشى پێشووی پەروەردەى تایبەت کرد بۆ ئەو کار و چالاکییانەى ئەنجامى دان لە میانى کارکردنیان وەک سەرۆکى بەش و لە هەمان کاتدا هیواى سەرکەوتنی زیاتری بۆ سەرۆک بەشى نوێی پەروەردەى خواست.
