وەک هەنگاوێکی تەواو کاری بۆ کار و چالاکیەکانی “هەفتەی هۆشیاری تەندروستی” کە لەژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆلێژ لە بەشی ماتماتیک بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٩/١١/٢٠٢٠ هەر سێ ئەندامی چالاکی لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی م. ئاواز شەهاب و م. بوشرا برادۆستی و م.سعدیە بە هاوکاری قوتابیانی بەش هەڵسان بە چاک کردن و دانانە و دابین کردنی درەختی جوانکاری بۆ شوێنە جیاوازەکانی بەش بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەی هەواو گۆرکێ و جوانتر کردنی بەشی ماتماتیک.
