وەک بەشێکی تەواو کاری بۆ خوێندن دکتۆرا، سێشەممە ڕێکەوتی 21|9|2021 کاتژمێر 10 لیژنەی دڵنیایی جۆری و پرۆگرام بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی خوێندنی باڵا لە بەشی ماتماتیک هەڵسان بە سازدانی سمینارێک بۆ قوتابی دکتۆرا هێمن عبدالکریم لە ژێر ناونیشانی Maximal chain of ideals and n-maximal ideals
لەسەرەتا دا، قسەکار ئاماژەیەکی پوختی کرد بۆ ناوەڕۆکی بابەتەکە و دواتر چەندئەنجامێکی نوێی بەدەستهاتووی خستەڕوو سەبارەت بەبابەتەکە. لە کۆتایی دا مامۆستایانی بەشداربوو بابەتەکەیان دەوڵەمەند کرد بە پرسیار و تێبینیەکانیان
