ڕۆژی سێشەمە ڕێکەوتی (٢٠٢١/١٠/١٩) لە کاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆ سیمینارێک لەبەشەکەمان (بەشی زمانی کوردی) لەلایەن بەڕێز(پ.د.سەلیم ڕەشید ساڵح)، بەناونیشانی (مێژووی ڕۆمان) پێشەکەشکرا، ناوبراو گوزەرێکی خێرای کرد بەنێو سەرەتاکانی مێژووی دەرکەوتنی ژانری ڕۆمان لە ئەدەبیاتی جیهانیدا و گرنگترین ئەو بۆچوونانەی لەبارەی یەکەم دەقی ڕۆمان لە ئەدەبیاتی جیهانیدا، هەروەها بەستنەوەی بابەتەکە بە قۆناغەکانی گەشەی بیری مرۆڤایەتی، لەوانە(کۆمۆنەی سەرەتا، کۆیلایەتی، دەرەبەگایەتی، سەرمایەداری، کۆمۆنەی نوێ)، شایەنی ئاماژەپێکردنە مامۆستایانی ئامادەبوو بەسەرنجەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.