ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ١/١٢/٢٠٢٠ لیژنەی دڵنیایی جۆریی و پرۆگرامەکان لە بەشی ماتماتیک هەڵسا بە سازدانی سمینارێکی ئۆنلاین لە ژێر ناونیشانی “فێربوونی ئاوێتە BlendedLearning” بۆ د. سعید محمد نوری. لە دەستپێک دا قسەکار تیشکی خستە سەر گرنگی ئاوێتە بوونی زانست و ڕێگاکانی وانەوتنەوە بۆ سەرکەوتنی مامۆستا، و دواتر ئاماژەی کرد بە پێویستی هەنوکەیی بۆ فێربوونی ئاوێتە و پۆلێن کردنی تازەی تیورەکانی وانەوتنەوە و پێگەی فێربوونی ئاوێتە وەک ڕێگایەکی چالاک و سوودمەندی وانەوتنەوە. هەروەها لە کۆتایی دا قسەکار ئاماژەی خێرای کرد بۆ سێ جۆرە بنچینەییەکەی فێربوونی ئاوێتە. لە کۆتایی مامۆستایانی بەشداربوو بە پرسیار و تێبینیەکانیان بابەتەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد.
