لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەشی کیمیا، ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٥/١٠/٢٠٢١ کاتژمێر ١٢:٣٠ سیمینارێک لە هۆڵی ژمارە (١) ی بەشی کیمیا لەلایەن بەڕێز د. سیروان فاضل شوکت لەژێر ناونیشانی Periodical table of elements پێشکەش کرا. بەڕێزیان باسی بنچینە سەرەتاکان و سەرەکیەکانی دابەش کردن و ڕیزکردنی توخمەکانی لە خشتەی خولی ڕوونکردەوە. دوواتر سەرەڕای باس کردنی توخمە سروشتی یەکان باسی ئەم توخمە نوێیانەی کرد کە لەتاقیگەکان ئامادە دەکرێن بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە سیفاتەکانیان. لەکۆتاییدا بەوەڵامدانەوەی چەند پرسیارێک کۆتایی بە سیمینارەکە هات.
