وەک بەشێکی تەواو کاری بۆ خوێندن دکتۆرا، ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ٢/١٢/٢٠٢٠ لیژنەی دڵنیایی جۆری و پرۆگرام بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی خوێندنی باڵا لە بەشی ماتماتیک هەڵسان بە سازدانی سمینارێک بۆ کاندیدی دکتۆرا ماهر علی ناوخاس لە ژێر ناونیشانی
karmarkar’s interior point
لەسەرەتا دا، قسەکار ئاماژەیەکی پوختی کرد بۆ ناوەڕۆکی بابەتەکە و دواتر ڕونکردنەوەی پێویستی خستەڕوو سەبارەت بە لایەنە پراکتیکیەکانی بابەتەکە. لە کۆتایی دا مامۆستایانی هەڵسەنگێنەر و بەشداربوو بابەتەکەیان دەوڵەمەند کرد بە پرسیار و تێبینیەکانیان.