سەردانی شاندی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ زانکۆی 19مایسی وڵاتی تورکیا

لە سەردانەکدا شاندی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ ئۆفیسی ئیراسمۆسی زانکۆی 19 مایس لە شاری سامسۆنگ لە وڵاتی تورکیا لە رۆژانی 11-15/3/2019 کە پێکهاتبوو لە راگری کۆلێژی پەروەردە پ.ی.د سعید عمر ابراهیم و راگری کۆلێژی پەروەردەی شەقلاوە پ.ی.د سردار پیر خچر لەگەڵ 14 سەرۆک بەشی کۆلێژەکانی پەروەردە و پەروەردەی شەقڵاوە و مخموور لە گشت بەشەکان، هەردوو بەڕێزان راگرانی کۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی شەقڵاوە چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا لەگەڵ راگری کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی 19مایس بۆ تاوتوێ کردنی هەماهەنگی لەنێوان هەردوولا و ئاڵوگۆڕی بیروڕای زانستی، لەهەمان کاتدا تاوتوێ کردنی پرۆسەی بۆڵۆنیا کە لە زانکۆی 19 مایس جێبەجێ کراوە و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پرۆسەکە و هەروەها گەیاندنی رێز و سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین پ.د احمد انور دزەیی بۆ بەڕێز راگری کۆلێژەکە، لەلایەکی ترەوە سەرجەم ئەندامانی شاندەکە سەردانی ئۆفیسی ئیراسمۆسیان کرد لە هەمان زانکۆ و لەگەڵ بەرپرسانی ئۆفیسەکە کۆبوونەوە و رێز و سوپاسی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدینیان بە بەرپرسانی ئۆفیسەکە گەیاند و چەند چاڵاکییەک ئەنجامدرا وەکو پێشکەش کردنی سمینار بۆ قوتابیانی زانکۆکە و سەردانی هۆڵەکانی خوێندی باکالۆریۆس و خوێندنی باڵایان کرد. ئێمە وەکو راگری کۆلێژی پەروەردە دەتوانین بلێین سەردانەکەمان سەردانێکی سەرکەوتووانە بوو بۆ هەردولایەن و هیوادارین ئەم چاڵاکییانە بەردەوام بێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانست لە زانکۆکەمان.

Leave a comment