ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٩ ی ٧ ی ٢٠٢٣ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین” پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی ” پ.د.حسێن سەعدی” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “پ.ی.د.مازن عەبدوڵخالق” ڕاگری کۆلێژی پەروەردە و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکان و ئەندامانی لێژنەی پێشبڕکێ قوتابییان پێشوازی لە قوتابییە یەکەمەکانی سەر ئاستی کۆلێژەکان بۆ باشترین توێژینەوە کرد.
جێگای ئاماژەپێدانە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین باسی لەوەکرد سوپاسی سەرجەم قوتابییان و سەرپەرشتیارەکانیان دەکەم بۆ ئەو توێژینەوە ئەکادیمی و مەیدانییانەی کە نووسیویانە و بەردەدوام دەبم لە پشتگیریکردنتان و هیوادارم ئێوەش هەوڵی تەواوبدەن بۆ ئەوەی توێژینەوەکانتان ببێتە هۆکاری چارەسەرکردنی کێشە و گرفت .
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.










