ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢/١١/٢٠٢١لەبەشەکەمان سیمینارێک بەڕێوەچوو، لەلایەن بەڕێز(پ.د. هیمداد حوسێن)ەوە، بەناونیشانی (قۆناغەکانی شیعری کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا)کە تیایدا ناوبراو زۆر بەوردی لەبارەی شیعری کوردی لەوپارچەیەی کوردستان دواو زانیاری بەپێزی خستەڕوو، هەر لە قۆناغی شیعری کلاسیکییەوە تادەگاتە شیعری ڕۆمانسیزم و ڕیالیزم و هاوچەرخەوە، دواتر گرنگترین سیماکانی هەریەک لەو قۆناغانە و گرنگترین ئەو دەنگ و بزاڤ و جوڵە ئەدەبییانەشی خستەڕوو کە لەو قۆناغە جیاوازانەدا لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەییان هەبووە، لەکۆتاییشدا دەرگا بەڕووی مامۆستایانی ئامادەبوو کرایەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی تێکڕای پرسەکانی تایبەت بەناونیشانەکەوە.