-
ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێککەوتی (2/4/2024) بەڕێز (د.شه‌وبۆ شمس ا‌لدین سێمان) سمینارێکی بە ناونیشانی ( دیاری كردنی نمره‌ی برین له تاقی كردنه‌وه‌كانی مه‌حه‌كی ) پێشكه‌ش كرد كه تێیدا باسی له گرنگی تاقی كردنه‌وه‌كانی مه‌حكی كرد وتیشكی خسته سه‌ر گرنگی ئه‌م جۆره تاقی كردنه‌وانه‌و به‌كارهینانیان له بواری فیركردندا وهه‌روه‌ها باسی پێنج ریگای كرد به نموونه‌وه بۆ چۆنیه‌تی دیاری كردنی نمره‌ی بڕین له‌م جۆره تاقی كردنه‌وانه‌دا ئه‌وانیش بریتی بوون له‌م ریگایانه: ریگای ئهنگۆف ” ریگای نیدلسكی ” ریگای ئیبل ” ریگای گروپه له یه‌ك نهچوهكان ، وه ریگای گروپه سنوریه‌كان.
-
له درێژه‌ی كاروچاڵاكییه‌كانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی رۆژانی چوارشه‌ممه وپێنجشه‌ممه به‌رواری (17-18/4/2024) دووهەمین کۆنفراسى هاوبەشى نێو دەوڵەتى بۆ زانستە مرۆییەکان لە هۆتێل کریستاڵ به سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چوو.
-
ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی (23/4/2024) بەڕێز (د.نوزاد اسماعیل حسێن) سمینارێکی بە ناونیشانی (سیستەمی خێزانی) پێشکەشکرد كه کەتێیدا تیشكی خسته سه‌ر کاریگەری لەسەر گەشەی دەرونی مندال و ئەو ئەرکانەی لەسەر خێزان پێویستن کە جێبەجێیان بکات بۆ گشت ئەندامانیخێزان) ، له كۆتاییدا به راو سه‌رنجی ئاماده‌بووان سمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو.
-
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێککەوتی (24/4/2024) یه‌كه‌مین فیستیڤالی كه‌لتوری و په‌روه‌رده ونوێبوونه‌وه له كۆلیژی په‌روه‌رده به‌رێوه‌چوو كه تێیدا مامۆستایان و قوتابیانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی به كه‌ره‌سته و خواردنی فۆلكلۆری فیستیڤالهكهیان رازاوه‌تر كردبوو.
-
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێککەوتی (30/4/2024) بەڕێز (د. هیوا عه‌بدولعوزیز جه‌میل) سمینارێکی بە ناونیشانی (پایکا(Pica)) پێشکەشکرد كه کەتێیدا تیشكی خسته سه‌ر شله‌ژانه‌كه به‌وه‌ی كه شڵەژانێکی دەروونییە کە سەر بە گروپی شڵەژانەکانی خواردنە، کەسی تووشبوو بەم شڵەژانە خواردنی بێ بەهاو ناخۆراکی دەخۆن وەک سەهۆل ، خاک. ڕەنگ….هه‌روه‌ها باسی له دەستنیشانکردنی بە پی (DSM-5) كرد: (1 -خواردنی مادەی ناخۆراکی سەرەڕای هەوڵ دان بۆ سنووردار کردنی کە بۆ ماوەی ١ مانگ بەردەوام بێ. ٢-خواردنی ئەم مادانە لەگەڵ تەمەن و قۆناغی گەشەی کەسەکە ناگونجێ. ٣-ئەم ڕەفتارە بەشیک نەبێ لە فەرهەنگ و کلتوری کەسەکە. هه‌روه‌ها تەمەنی دەستنیشانکردن خوار ٢ ساڵە ، له كۆتاییدا به راو سه‌رنجی ئاماده‌بووان سمیناره‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو.