* پێشکەشکردنى دوو سیمینارى تایبەت لە بوارەکانى دەروونزانى و کۆمەڵناسی بەم شێوەیەى خوارەوە:
١- سیمینارى ( نظرية التنشیط الدماغي ) لە لایەن بەڕێز (د. دارا مشیر ) لە بوارى دەروونزانی.
٢- سیمینارى ( المتقاعدین بین التمکین والاندماج الاجتماعی) لەلایەن بەرێز (د. مهدی عباس) لە بوارى کۆمەڵناسی.
*
پێشوازى و چاوپێکەوتن لەگەڵ قوتابیانى تازە وەرگیراو لە بەشى پەروەردەى تایبەت بەردەوامە و لێژنەى تایبەت بۆ ئەم مەبەستە کە لە بەرێزان (د. سامراند و م. ژیلوان و م. کارۆخ)، پێکهاتووە، رۆژانە کارەکانیان بە سەرکەوتووی رادەپەڕێنن و زانیارى و روونکردنەوە پێویست دەربارەى دیدگا و شێوازى خوێندن و میکانیزمى کارەکان پێشکەش بە قوتابیان کرا.