لە کۆلێژی پەروەردە یادەکانی‌ ئادار و نەورۆز بەرز راگیرا

 

لە کۆلێژی پەروەردە بەبۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆز و ڕێزلێنان لە چەند مامۆستایەک، رێوەڕەسمێک بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای ڕێوەڕەسمەکەدا، پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو مامۆستایانە کرا کە پلەی زانستیان بەرزکراوەتەوە و بەو بۆنەیەوە بەڕێز ڕاگری کۆلێژی پەروەردە، پ.ی.د.سەعید عومەر ئیبراهیم پیرۆزبایی ڕاگرایەتی کۆلێژی بەخشی بەهەریەک لە بەڕێز د.کەلسوم عەساف بەبۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بۆ پلەی پڕۆفیسۆر و بەڕێز د.مەهدی عەباس بەبۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بۆ پلەی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و بەڕێز م.هەوراز بەبۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لە مامۆستای یاریدەدەرەوە بۆ پلەی مامۆستا و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کاروانی زانستییاندا.

پاشان لە گوتەیەکدا، راگری کۆلێژی پەروەردە، پ.ی.د.سەعید عومەر ئیبراهیم پێرۆزبایی یادەکانی ئادار و نەورۆزی لە ئامادەبووان کرد.

پ.ی.د.سەعید عومەر ئیبراهیم، ٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ئافرەتانی لە فەرمانبەرە ئافرەتەکانی کۆلێژ پیرۆز کرد و لە بەرامبەر جێبەجێکردنی ئەرک و کارەکانیان ستایشی کردن و ئومێدی سەرکەوتنی بۆ خواستن.

دواتریش وەک رێزێک بۆ ئەرک و ماندووبوونیان، لەلایەن بەڕێزان راگر و یاریدەدەر و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژەوە، پیرۆزبایی راگرایەتی کۆلێژ ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەرانی ئافرەت لە گشت بەش و یەکەکانی کۆلێژ کرا.

بە دابەشکردنی شیرینی و گرتنی وێنەی یادگاریی، کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات.

Leave a comment