مەڕاسیمی ماتەمینی پڕۆفیسۆر د.حکمت علی محمد March 13, 2023 Category: chemistry Leave a comment مەڕاسیمی ماتەمینی پڕۆفیسۆر د.حکمت علی محمد لە هۆڵی عبداللە الحداد لە کۆلێژی پەروەردە بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی بەڕێزان نوێنەری سەرۆکی زانکۆ پڕۆفیسۆر د.شێروان و پڕۆفیسۆر د. ادریس هەرکی سەرۆکی زانکۆی پؤڵی تەکنیک و خانەوادەی بەڕێزی کۆچکردوو لەگەڵ ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و قوتابیان و هاوڕێییانی کۆچکردوو.سەرەتای مەڕاسیمەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد کە لەلایەن قوتابی بەشی کیمیا ( ماهر ادریس ) خوێنرایەوەپاشان بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د.سعید عمر ابراهیم) گوتاری ڕاگرایەتی پێشکەش کرد و تییدا بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆ بەخێرهاتنی میوانانان و کەسوکاری کۆچکردووی کرد و هەروەها ڕوونی کردەوە کە مەڕاسیمەکە کەمترین وەفاداریە کە پێشکەش بە کۆچ کردوو بکرێت چوونکە لەدەستدانی د.حکمت خەسارەتێکی گەورە بوو لە کۆلێژ و زانکۆ و بەشی کیمیا کەوت .پاشان چەند مۆمێک لەلایەن برای گەورەی د.حکمت کاک جمهورو بەڕێزان د.شێروان و د.ادریس و د.سعید داگیرسێنران لەگەڵ پەخشکردنی ڤیدیۆیەکی دۆکۆمێنتاری لە سەر ژیاننامەی ئەکادیمی و زانستی کۆچکردوو کە لەلایەن ڕاگەیاندنی بەشی کیمیا ئامادەکرابوو.لە دوایی دا گوتاری سەرۆکایەتی بەشی کیمیا لەلایەن د.دلێر دڵشاد پێشکەش کرا کە تایبەت بوو بە ژیاننامەی زانستی د.حکمت و گێڕانەوەی سیفەتە بەرزەکانی ئەو کەلە پیاوە کە کەلێنێکی گەورەی بۆ بەشی کیمیا دروست کرد بە کۆچی ناوەختەی.پاشان درعێکی ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆ لەلایەن بەرێزان ڕاگری کۆلێژ و د.شێروان و د.ادریس پێشکەش بە خێزانی کۆچ کردوو کرا و هەروەها بڕوانامەی ڕێزلێنانی ڕاگرایەتی و بەشی کیمیا پێشکەش بە کاک جەمهوری براگەورەی د،حکمت کرا وەکو ڕێزێک بۆ ماندووبوونەکانی د.حکمت و خزمەتەکانی کە پێشکەشی زانکۆ و کۆلێژ و بەشەکەی کرد.پاشان مەڕاسیمەکە کۆتایی هات بە خوێندنەوەی گوتاری بەڕێز جەمهور علی محمد برا گەورەی کۆچ کردوو کە تێیدا تیشکی خستە سەر ژیاننامەی کۆچکردوو هەر لە مناڵیەوە تا دەگاتە ژیانی زانکۆیی و ئەکادیمی د.حکمت لە زانکۆ و بەهرەمەندی ئەو زاتە بەڕێزە کە هەموو سیفاتێکی مرۆڤی زیرەک و پاکی تێدا کۆبووەوە ، هەروەها سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆ و ئەنجوومەنی کۆلێژی پەروەردەو مامۆستا و قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین و شاری هەولێری کرد کە ماندووبوونیان کیشا لە مەڕاسیمی بەڕێکردن و بەخاکسپاردنی لە زێدی باوو باپیرانی لە دووز خورماتوو ….خودا لە گوناهەکانی د.حکمتی کۆچکردوو خۆشبێت و مەنزڵگای بەهەشتی بەرین بێتانا للە وانا الیە راجعون..ڕاگەیاندنی بەشی کیما