رۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتی ٣٠-٩-٢٠٢١ لەژێر چاودێری ڕاگرایەتی کۆلیژی پەروەردە و بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، سەرۆکایەتی بەشی کیمیا هەستا بە ئەنجامدانی مەڕاسیمێکی ڕێزلێنان و وەفاداری بۆ مامۆستا ی کۆچ کردوو (پ. د. هاشم جلال عزیز) بە ئامادەبوونی خانەوادەی کۆچ کردوو و بەڕێزان مامۆستایانی بەشی کیمیا و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلیژ. سەرەتای مەڕاسیمەکە بە خوێندنی چەند ئایەتێک لەقوڕئانی پیرۆز دەست پێکرا و دواتر وتاری ڕاگرایەتی کۆلیژ لەلایەن بەڕێز ڕاگری کۆلیژ پێشکەشکرا، دوای ئەوە کورتەڤیدیۆیەک سەبارەت بە ژیانی ئەکادیمی مامۆستای کۆچکردوو پێشکەش کرا. دواتر ووتاری سەرۆکی بەشی کیمیا سەبارەت بەڕۆڵی مامۆستای کۆچکردوو لەبەشی کیمیا و چەندین شوێنی تر و ئەو بۆشایە گەورەیەی لە غیابی بەڕێزیان دروست دەبێت خوێندرایەوە. مەڕاسیمەکە بەپێشکەش کردنی دیاری ڕێزلێنان و وەفاداری بەخانەوادەی مامۆستای کۆچکردوو لەلایەن بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ڕاگرایەتی کۆلیژ و هەردوو بەێزان پ. د. نبیل عادل فخری وپ. د. احمد انور دزەیی.