لە ژێر ڕۆشنایی هێڵە گشتیەکانی ڕێککاری تەندروستی لە هەرێمی کوردستان و بە چاودێری ڕاگرایەتی کۆلێژ پەروەردە، لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی بەشی ماتماتیک هەڵسان بە هەڵمەتێکی هۆشیار کردنەوەی قوتابیان سەبارەت بە مەترسیەکانی پەتای ڤایرۆسی کوڕونا و چۆنیەتی خۆپارستن و پەیوەست بوون بە ڕێککاریەکانی تەندروستی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو. هەروەها ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٨/١١/٢٠٢٠ وەک هەنگاوی دووەم بە هاوکاری چەند قوتابیەکی بەڕێز هەڵسان بە ڕشاندنی هەموو هۆڵ و یەکە جیاوازەکانی بەشی ماتماتیک بۆ پاراستنی گیانی قووتابیان و مامۆستایانی بەش لە پەتای کوڕونا.