وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی هاوبەشی لێکۆلینەوەکانی کەلتوور و دەستنوسی سریانی

کاتژمێر 10 سەرلەبەیانی ئەمرۆ 23-9-2019 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێز د.احمد انور دزەیی و سەرۆکی زانکۆی کاسۆلیک لە هەولێر بەرێز د.سباح المالح و راگری کۆلێژی پەروەردە بەڕێز د.سعید عمر ابراهیم و یاریدەدەری راگر د. سمیر جودت بلال و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی پەروەردە و قوتابیانی بەشی زمانی سریانی رێورەسمی کردنەوەی وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی هاوبەشی لێکۆلینەوەکانی کەلتوور و دەستنوسی سریانی لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو، شایانی باسە وۆرکشۆپەکە ماوەی 5 رۆژ دەخایەنێت کە تیایدا چەندین توێژەر و قسەکەری ناوخۆیی و بیانی لەسەر زمانی سریانی سمینار پێشکەش دەکەن.

Leave a comment