له رۆژى پێنج شه‌ممه به‌روارى 06/01/2022 و له كه‌شێكى زستانه‌ى زانستيدا, قوتابيانى قۆناغى يه‌كه‌مى به‌شى فيزيك و به سه‌رپه‌رشتى پ.ى.د.ادريس طاهر هه‌ركى هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانى پێشانگاى ساڵانه‌ى كاره‌باى ستاتيكى به‌شى فيزيك.
له‌م پێشانگايه, نزيكه‌ى 80 قوتابى به‌شداى كرد به ديزاينكردنى پۆسته‌رى زانستى و ئه‌نجامدانى تاقيكردنه‌وه‌ى پراكتيكى بۆ هه‌ندێ پرنسيپه‌كانى زانستى كاره‌باى ستاتيكى به شێوه‌ى تاك و گروپ.
لێژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن كه پێكهاتبوو له به‌رێزان (پ.ى.د.ادريس طاهر, د.قاسم فوزى احمد و م.ى. توانا محمد كاك انور) هه‌ڵسان به هه‌ڵسه‌نگاندنى زانستى بۆ ديزاينى پۆسته‌ره‌كان و پێشكه‌شكردنى قوتابيه‌كان.
به‌رێزان راگرى كۆلێژ (پ.ى.د.سعيد عمر ابراهيم) و سه‌رۆكى به‌شى فيزيك (د. رشاد حسن محمود) ده‌ستخۆشى گه‌رم له قوتابيه خۆشهويستهكانيان كرد و گشت ئاماده‌بووان له كۆتايى پيشانگايهكه وێنه‌ى بهكۆمهڵيان گرت بۆ يادگارى.