- له درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی رۆژی دووشه‌ممه ریكه‌وتی (13/1/2025) قوتابیانی به‌ش به سه‌رپه‌رشتی به‌رێز (م.ی. ئاریان حسین دزەیی) هه‌ستان به پاكردنه‌وه‌ی هۆله‌كانی خوێندن به هه‌ره‌وه‌زی، نموونه‌یان زۆر بێت به هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی بۆ هه‌مووان.
- ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێککەوتی (15/1/2025) به ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی په‌روه‌رده به‌رێز (پ.ی.د. مازن عبدالخالق عثمان) و سەڕۆکی بەشی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی وده‌روونی به‌رێز (پ.ی.د.ولید خالد بابان) پێشانگای پۆستەری قۆناغی یەکەم لەلایەن بەڕێزیانەوە کرایەوە، کە تێدا قوتابیان چەندین بابەتی زانستی‌یان لە ئەو چالاکیە زانستیەدا خستبووە ڕوو کە جێگەی دەستخۆشی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بوون. وجێگەی ئاماژەیە لیژنەێکی تایبەت کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (پ.ی.د. عزالدین احمد عزیز_ د. کازم زرار احمد _ د. لمیاء کمال عبدالله) بەپشت بەستن بە پێوەرە زانستییەکان هەڵسەنگاندنيان بۆ ئەو پۆستەرانە ئەنجامدا کە لە ماوەی رابردوو بە سەرپەرشتی بەڕێز م.ی. ئاریان حسێن لەلایەن قوتابیە ئازیزەکانمانئامادەکراون.
- رۆژی سێشه‌ممه به‌رواری (21/1/2025) به رێز (م. یاسر بكر غه‌ریب) سمینارێكی له ژێر ناونیشانی (گەندەڵی) پێشكه‌ش كرد، كه تێیدا كۆمەڵێك پێناسەی جۆراجۆر بۆ گەندەڵی خرانه‌روو، هه‌روه‌ها باسی له مێژووی گه‌نده‌لی كرد كه لەسەردەمی پاشاكانەوە دەست پێ دەكات تاوەكو ئەمرۆ، وه باس له “ئامرازەكانی گەندەڵی” و “جۆر‌و هۆكارەكانی گەندەڵی ( گەندەڵی ئیداری- گەندەڵی سیاسی- گەندەڵی دارایی – گەندەڵی هزری- گەندەڵی پەروەردەیی – گەندەڵی كۆمەڵایەتی- گەندەڵی یاسایی)، هه‌روه‌ها باسی هەندێك لەو هۆكارانه كرا كە زۆر كاریگەرییان لەسەرتاك و كۆمەڵگا هەیە، بوونەتە فاكتەری سەرەكی بڵاوبوونەوەی دیاردەی گەندەڵی، له كۆتاییدا كۆمه‌لێك ده‌ره‌نجام خرانه‌روو، و به به‌شداری و پرسیاری مامۆستاكان سمیناره‌كه ویاتر ده‌وله‌مه‌ند كرا.
- له رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ( 28/1/2025) سمیناریك پیشكه‌ش كرا له لایه‌ن (پ.ی.د.شه‌وبۆ شمس ا‌لدین سلاحشور) له به‌شی رێنمایی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی به ناونیشانی ( شیزۆفرینیای كۆمه‌لایه‌تی) زاراوەی شیزۆفرینیای کۆمەڵایەتی بۆ وەسفکردنی حاڵەتێکی جیابوونەوە یان دژایەتی بەکاردێت کە لە ئاستی ڕەفتاری کۆمەڵایەتی یان هەڵوێستە کولتوورییەکان لەناو کۆمەڵگایەکدا یان لە نێوان هەندێک تاکدا دەردەکەوێت. هەرچەندە ئەم زاراوەیە حاڵەتێکی پزیشکی دانپێدانراو نییە وەک شیزۆفرینیا، بەڵام گوزارشت لە ململانێیەکی ناوخۆیی دەکات لە بەهاکان، بیروباوەڕەکان، یان ڕەفتارەکاندا لە نێوان ئەوەی تاکێک یان کۆمەڵگایەک باوەڕیان پێیەتی و ئەوەی کە لە ڕاستیدا پراکتیزەیان دەکەن.




