چالاکیەکانی بەشی بایۆلۆجی مانگی ئادار

 

Conditional Reflex Educational and Social seminar

لەمیانەی چالاکیەکانی بەشی بایۆلۆجی، لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 9/3/2022 بەڕێز (د.کریم رحمان) سیمینارێکی پێشکەش کرد لە هۆڵی د. عبدالله حداد بە ناونیشانی

 (Conditional Reflex Educational and Social importance)

بۆ قوتابیانی پۆلی سێیەمی بەشی بایۆلۆجی، کە سوودێکی زۆری هەیە بۆ قوتابیانی پۆلی سێ بە تایبەت بۆ بابەتی بینین و راهێنان و ئامادەکردنی قوتابیان بۆ ڕاهێنانی ساڵی داهاتوو.

——————————————

بەشداری قوتابیان لە کۆنفرانسی بەخشینی گرانت

ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 9-3-2022 سێ قوتابی بەشی بایۆلۆجی به شدار بوون لە دووەمین کۆنفراسی بەخشینی گرانت بۆ پروژەی دەرچوون و ئایدیای قوتابیان لەسەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین. قوتابی (دونیا سمکۆ) و(شوان امين) خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا بە پێشکەش کردنی پرۆژەی توێژینەوەکەی كه به سەپەرشتى مامۆستا(د. سيڤان عمر) بوو. هەروەها قوتابیانى پۆلی سێ یەم (اسراء حسن حسين) و (ئاسیا احسان محمد) كه به سەرپەرشتی ماموستا (دكتور سەروەر نوزاد جعفر) به پۆستەری ئادیا بەشداریان کرد و خەڵات و ڕێزلێنانی زانکۆی سەلاحەدینیان پێ بەخشرا.

——————————————

سیمیناری بەشی بایۆلۆجی 13/3/2022

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٣/٣/٢٠٢٢ کاتژمێر 10ی بەیانی بەڕیز(پ.د. سوسن محمد عبدالله )سیمینارێکی پێشکەش کرد لە هۆڵی (٣) بە ناونیشانی

 (Synthesis and study of N, N` -(ethane-1,2-diyl) bis (1-phenyl methenamine) and their

 

(complex derivative with in-vivo and in-vitro Bacterial biological study)

کە تێدا ئەو دەرئەنجامانەی خستەڕوو کە لەم توێژینەوەیە بەدەستیان کەوتووە بەتێر و تەسەلی، دواتر سیمینارەکە زیاتر دەولەمەندکرا بە پرسیاری مامۆستایانی ئامادەبوو.

——————————————

بەرزبوونەوەی پلەی زانستی 

ڕۆژی یەکشەممە ڕێكەوتی 13-3-2022 كاتژمێر 10:30 به يانى له ڕاگرايه تى كۆلێژى په روه رده –   له لايه ن به رێز ڕاگرى كۆليژ (پ.ی.د. سعيد عمر ابراهيم) و به ئاماده بوونى بەرێز ياريدەدەرى راگرى كۆليژ (پ.ی.د. سمير جودت بلال) مەراسیمی رێزلێنان بۆ مامۆستاى به ريز (پرۆفیسۆر دکتۆرە کلثوم عساف مولود) ئەنجام درا به بۆنەی بەرزبوونەوەی پلەی زانستيان بۆ پلەی پرۆفیسۆر.

——————————————

تاوتوێی نامەی ماستەری قوتابی (ژیان دهام)

یەکشەممە ڕێکەوتی 27-3-2022 تاوتوێ نامەى ماستەرى قوتابى خويندنى بالا (ژيان اسماعیل دهام)، بە ناونیشانی

 (Determination of IL-12 and IL-35 serum levels and their gene polymorphism in Kurdish women with breast cancer in Erbil city)

ئەنجام درا لە هۆلی عبداللە حداد. ئەم نامەى ماستەره بەسەرپەرشتى مامۆستاى بەڕێز (پ.ی.د. سهيله نافع رفيق) بوو.

——————————————

کێشانی وێنە لە بەشی بایۆلۆجی

رۆژی سێشەممە قوتابیان (ڕێژنە احمد، ڕوانگە سلێمان, بڵند اکرم ، احمد ظاهر) لە پۆلی سێیەمی بەشی بایۆلۆجی هەڵسان بە کێشانی چەند وێنەیەکی ناوازە کە گوزارشت لە بنەماکانی زانستی زیندەوەران (بایۆلۆجی) دەکات، شایەنی باسە کیشانی وێنەکان ماوەی ٢ ڕۆژی پێچوو، لە کۆتایی دا سەرۆکی بەشی بایۆلۆجی د. کەژاڵ محمد سلێمان دەست خۆش لێکردن و سوپاسی ماندووبونی ئەو قوتابیانەی کرد هەڵسان بەو ئەرکە.

Leave a comment