چالاکیەکانی بەشی زمانی کوردی
مانگی یازدەی ساڵی ٢٠٢٤ مانگێکی پڕ لەچالاکی زانستی بوو لەبەشەکەمان چەندین سمینار و چالاکی تیادا ئەنجام درا کە ئەمانە بوون:
ئامانجەکانى لێکۆڵینەوەى ڕستەسازى
ناونیشانی سمینارێکی زانستی بوو کەلەلایەن بەرێز (پ.د حاتم ولیا پێشکەش کرا بۆ مامۆستایانی بەشی زمانی کوردی کە ناوەڕۆکی سمینارەکە بریتی بوو لە: ئامانجەکانى لێکۆڵینەوەى ڕستەسازى
سینتاکس(ڕستەسازیى) لە هەموو زمانیکدا خۆى بەیاساو ڕێساکانى ڕستەوە خەریک دەکات،:
کەواتە سینتاکس لقێکى ڕێزمانە و لە پەیوەندییە ڕێزمانییەکانى نێوان وشە و فرێزەکانى ناو ڕستەدا دەکۆڵێتەوە.
کۆمەڵێک هۆکار بۆ خوێندنى سینتاکس لەئارادایە، لە پاڵنەرە گشتییەمرۆڤایەتییەکان یان ڕەوشتییەكانەوە بۆ ئامانجە زۆر تایبەتى و دیاریکراوەکانى وەک ئەمانەى خوارەوە:
١- بۆ ئەوەى بتوانین رۆنانى ڕستەى کوردى بەشێوەیەکى روون و سیستەماتیکى شیبکەینەوە.
٢- بۆ ئەوەى بەشێوەیەکى زۆر ئاشکرا و کارێگەر یارمەتیمان بدات بۆ روونکردنەوەى شێوەکان(قالبەکان)ى ڕستەى زمانى کوردى.
٣- شارەزابوون لە ڕستەسازی ڕێگە بە قوتابیان دەدات کە خۆیان لە ناڕوونی بەدوور بگرن و بە شێوەیەکیکاریگەریش بیرۆکەکان لە ڕێگەی ڕستەی ڕاست لە ڕوویڕێزمانییەوە بگەیەنن. هەروەها ڕێگە دەدات بە دروستبوونیڕستەی ئاڵۆزتر لە ڕستەی سادە
لەکۆتاییدا بە پرسیار و سەرنجی مامۆستایان، لەسەر گرنگی و سوودی بابەتەکە کۆتایی بە سمینارەکە هات.
ڕۆژی دووشەمە رێکەوتی 28/10/2024 کاتژمێر 11:30 سیمینارێکی زانستی لەلایەک بەرێز (پ.د. سەلیم رشید صالح )لەبەشی زمانی کوردی پێشکەش کرا، بە ناونیشانی،: (هۆکارەکانی گەشەسەندنی رۆژنامەگەری ) بابەتەکە چەند تەوەرێکی گرنگی لەخۆ گرتبوو و بابەتێکی بەپێزو و دەوڵەمەندبوو، دواتر مامۆستایان بەتێبینی و پرسیارەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندترکرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه 2024/10/ سمینارێکی زانستی لەلایەن بەڕێز ( پ.د.محمد بکر ) پێشەکەش کرا به ناونیشانی ( جیهانی هاوته‌ریب له ده‌قی گریمانه‌یی )دا، كه پوخته‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كە و وه‌ك نوێترین بابه‌تی ئه‌مڕۆی ئه‌ده‌بیاتی جیهانی گفتوگۆیه‌كی فراوانی زانستیی له باره‌وه‌كرا پوخته‌ی سیمیناره‌كه بریتی بوو لە:
جیهانی هاوته‌ریب له ده‌قی گریمانه‌ییدا
یه‌كه‌م – جیهانی هاوته‌ریب له زانست‌دا
جیهانی هاوته‌ریب :(العالم الموازي –parallel world ) له بنه‌ڕه‌تدا چه‌مكێكی زانستییه له بواری فیزیكی تیۆریدا كه هه‌رچه‌ند تا ئێستا نهێنی و سروشتی پێكهاته‌كه‌ی به‌ته‌واوی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه ، به‌ڵام زانایانی فیزیكی تیۆری له ڕێگه‌ی هاوكێشه ماتماتیكییه‌كانه‌وه سه‌لماندوویانه ،به نموونه دوو زانای وه‌ك (نێڵ تۆره‌ك – Neil turok)و (له‌یثه‌م بۆیه‌ڵ – latham boyle)له زانكۆی (ئه‌دنبه‌ره – Edinburgh university of) سه‌ره‌تای په‌یدابوونی جیهانی هاوته‌ریبیان هاوكات له گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره (الانفجار العظيم- big bang)دا ده‌ستنيشانكردووه كه بووه ئه‌گه‌ری په‌یدابوونی ملیاره‌ها جیهان یان گه‌ردوونی هاوته‌ريب له گه‌ڵ گه‌ردوونی ئێمه‌دا ، ئه‌و جیهانه هاوته‌ریبانه‌ش هه‌رچه‌ند له ڕووی پێكهاته‌وه له گه‌ردوونی ئێمه ده‌چن ، به‌ڵام پێشبینییانكردووه كه له ڕووی جۆرى خولانه‌وه و چوار یاساكانی گه‌ردوونه‌وه ):ياساى ڕاكێشان ، یاسای ئه‌تۆمیی بێهێز ، یاسای ئه‌تۆمیی به‌هیز ، یاسای كارۆموگناتیسی)یه‌وه جیاوازبن .
دووه‌م – جیهانی هاوته‌ریب له ئه‌ده‌بدا :
پێویسته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه جیاوازی له نیوانی (جیهانی هاوته‌ریب) و (ده‌قی هاوته‌ریب) له ئه‌ده‌بدا بكه‌ین :
2-1- (ده‌قی هاوته‌ریب) وه‌ك زاراوه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی زۆر ناسراوه و بریتییه له ڕه‌گه‌زه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌ق ، واته ( ده‌روازه‌كانی ده‌ق – عتبات النص ) ، وه‌ك : ( ناونیشان ، ده‌ستپێك ، هێڵكاری ، وێنه‌ی كێشراو ، كۆتایی ده‌ق ) ئه‌مانه هه‌موو ده‌بنه ئامرازه‌كانی یاریده‌ده‌ری شیكردنه‌وه‌ی ده‌قی سه‌ره‌كی ،بۆیه ده‌قی هاوته‌ریب له هه‌موو ژانڕه‌كانی ئه‌ده‌بدا هه‌یه و مه‌به‌ستی ئه‌م سیمیناره نییه .
2-2- (جیهانی هاوته‌ریب) له ئه‌ده‌بدا كه بابه‌تی ئه‌م سیمیناره‌یه ، (ده‌قی گریمانه‌یی) به‌رهه‌م ده‌هینیت كه وه‌ك ژانڕێكی ئه‌ده‌بی ده‌چێته نێو خانه‌ی (ئه‌ده‌بی ئه‌ندێشه‌ی زانستیی دیجیتاڵی )یه‌وه كه بۆ یه‌كه‌مین جار نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكی (نێڵ ستیڤنسن – Neil Stevenson)له سالی (1992) له ڕۆمانی (هه‌ره‌سی به‌فر – snow crash)دا ڕه‌گه‌زه‌كانی به‌رجه‌سته‌كردووه و زاراوه‌ی (میتاڤێرس – Metaverse)ی بۆ به‌كارهێناوه كه تێیدا كاره‌كته‌ره‌كان له فه‌زایه‌كی گریمانه‌یی سێ ڕه‌هه‌ندیدا (3D)ى هاوته‌ريبى جیهانی ڕاسته‌قینه ده‌بینرین ، واته وه‌ك ئه‌وه‌ی یارییه‌كی (پله‌یسته‌یشنی جیهانی گریمانه‌یی – playstation virtual reality ) بكه‌یت كه به (PSVR ) ناسراوه .
سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌قی گریمانه‌یی ، پێویسته بگوتریت كه سه‌رچاوه له باره‌یه‌وه ده‌گمه‌نه ، چونكه ده‌قی گریمانه‌یی بۆخۆی كه‌مه و بوار نادات میتۆدێكی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر بنیات بنرێت ، به‌ڵام من بۆ ئه‌م سیمیناره هه‌وڵمداوه له چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنییه‌وه هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی جیهانی گریمانه‌یی و ده‌قی گریمانه‌یی په‌یدابكه‌م كه له‌م دوو خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا دامڕشتوون :
1- جیهانی گریمانه‌یی سه‌دان و هه‌زاران ده‌قی گریمانه‌یی به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه سه‌دان و هه‌زاران بینه‌ر (گه‌مه‌ی تایبه‌تیی) خۆیانی تێدا ده‌كه‌ن ، ئه‌و گه‌مانه‌ی كه ده‌بنه هۆی به‌رهه‌مهێنانی سه‌دان و هه‌زاران ده‌قی گریمانه‌یی نوێی دوور له پڕه‌نسیپه‌كانی میتۆده زمانی و ڕه‌خنه‌ییه‌كان و دابونه‌ریته باوه‌كانی كۆمه‌ڵگه .
2- بینه‌ر یان خوێنه‌ری ده‌قی گریمانه‌یی له نێو جیهانی گریمانه‌یی ده‌قدا به ته‌نیا هه‌ست به بوونی خۆی ده‌كات و ڕێگه به‌خۆی ده‌دات شته‌كانی ئه‌و جیهانه به گوێره‌ی یاساكانی خۆی ده‌ستكاری بكات و تێكیان بدات و دایانبڕێژێته‌وه ، ئه‌وه‌ش نه‌ك له پێناوی گه‌یشتن به مه‌به‌ست و په‌یامی ده‌قه‌كه ، به‌ڵكه بۆ دروستكردنی ئه‌و جیهانه‌ی خۆی مه‌به‌ستیه‌تی .
ڕه‌نگه باشترین نموونه بۆ (ده‌قی گریمانه‌یی)و جیهانه‌كانی ئه‌و ده‌قه كه ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م ، (هه‌ڵبه‌ستی ده‌روون)ی (گۆران) بێت كه هه‌رچه‌ند به هۆی نه‌بوونی ته‌كنه‌لۆجیای دیجیتاڵی و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه مه‌رجی سه‌ره‌كیی چوونه نێو جیهانی گریمانه‌یی ده‌قن ، (گۆران)نه‌یتوانیوه ئه‌له‌مێنته‌كانی جیهانی گریمانه‌یی ده‌قه‌كه به وردی ده‌ستنیشان بكات ، به‌ڵام پێنج ده‌رگای له ده‌قه‌كه‌دا كردۆته‌وه كه بواری چوونه نێو جیهانه گریمانه‌ییه‌كانی ده‌قه‌كه و ئه‌نجامدانی گه‌مه‌كردنیان له نێو ئه‌و جیهانانه‌دا پێبه‌خشیوین .
ڕەنگدانەوەی سەبکی هیندی لەشیعری کلاسیکی کوردی‌دا
ناونیشانی سمیناری بەشی زمانی کوردی بوو، کەلەلایەن پ.ی.د هیوا نورالدین، پێشکەشکرا کاتژمێر ١١.٣٠ ی ڕۆژی دووشەممە کە بابەتی سمینارەکە پێکهاتبوو لە سێ تەوەر:-
تەوەرەی یەکەم : کورتەیەک دەربارەی هەر چوار سەبکی خۆڕاسانی و عێراقی و هیندی و بازگەشت
تەوەرەی دووەم: کاریگەری شیعر و ئەدەبیاتی فارسی لەسەر شیعری کلاسیکی کوردی
تەوەرەی سێیەم: ڕەنگدانەوەی سەبکی هیندی لە شیعری کلاسیکی کوردی‌دا، ھەوەھا
ڕۆژی یەکشەمە رێکەوتی ٢٤/١١/٢٠٢٤بەشی زمانی کوردی بەشێوەیەکی جیاواز بەخێرهاتنی قوتابییانی قۆناغی یەکی بەشەکەیان کرد، بە کارتی بەخێرهاتن و گوڵ و شیرینی پێشوازییەکی گەرمیان لە قوتابییان کرد. دواتر لەلایەن مامۆستایان بەش: د. ڕێبوار محمد اسماعیل سەرۆک بەش، م. جیهان یوسف احمد بڕیاردەری بەش، م. سامان احمد عبداللە، م . ڤیان عباس اسماعیل، م. گەزەنگ عبدالقادر عبداللە . سیمینارێکی بە پێز و پێویست دەربارەی یاسا‌و ڕێساکانی زانکۆ پێشکەش بەقوتابیان کرا.