١- ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٨-٠٥-٢٠٢٣ بەشی کیمیا هەڵسا بەئەنجامدانی دانی مەڕاسیمی ڕێزلێنان لە هەردوو بەڕێزان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر مامۆستا عادل حمید ابڕاهیم و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆرە گوڵزار اسماعیل ابڕاهیم بەبۆنەی خانە نشین بوونیان. شایانی باسە هەردوو ئەم بەڕێزە سەرەڕای ئەنجامدانی ئەرکەکانی وانە ووتنەوە و و بەڕێوەبەری ڕاپەڕاندنی ئەرکی زۆربەی لێژنەکانبەشێوەیەکی زۆر دڵسۆزانە، ڕۆلێکی باڵایان گێڕاوە لە بە رزکردنەوەی ئاستی زانستی بەشی کیمیا هەر لەسەرەتای دامەزراندنیان لەم بەشە تاکو ئێستا، جگە لە پێشکەش کردنی خزمەتێکی زۆر لەبواری ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی ڕێنممونی کردنی زۆرێک لە مامۆستایان، و فەرمانبەران و قوتاببیان.
٢-ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣-٠٥-٢٠٢٣ بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕگرایەتی کۆلیژ، لەڕێوڕەسمێکی تایبەت، لەسەر داوای سەرۆکایەتی بەشی کیمیا و دوای ڕەزامەندبوونی ئەنجوومەنی کۆلیژ و ئەنجوومەنی زانکۆ بڕیاردرا بە ناولێنانی هۆڵی سیمیناراتی لەباڵەخانەی ڕاگراییەتی کۆلیژ بەناوی پڕۆفیسۆری کۆچ کردوو د. حکمت علی محمد.
٣- لە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٨-٠٥-٢٠٢٣ سیمینارێک ئەنجام درا لەهۆڵی ژمارە ٧ ی بەشی کیمیا لەلایەن بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆرە ئاواز جمیل حسێن بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری بەشی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی پێویست لە پڕۆفایلی ئەکادیمی مامۆستاین بەتایبەتی لە نوێکردنەوەی سیڤی مامۆستایان بەگوێرەی تێمپلێتێکی چوونیک کە بۆ هەموو مامۆستایانی زانکۆ ڕێکخراوە، دانانی زانیارییەکانی چاڵاکی مامۆستایان لەناو یەک فایلی ئێکسڵ کە هەردوو فایلی CAD and Portfolio ی لەخۆگرتووە، لەگەڵ چۆنیەتی زیادکردنی لینکی ORCIDلە پڕۆفایلی مامۆستا کەهەندێ مامۆستا تاکو ئێستا دایان نەنابوو.







