چالاکیەکانی مانگی ئازاری بەشی کیمیا April 2, 2022 Category: chemistry Leave a comment ڕۆژی سێشەممە ڕیكهوتی ٨-٣-٢٠٢٢ سیمینارێك لهلایهن بهڕێز(پ.ی.م. لوتفیە محمد حسن) پێشكهشكرا بهناونیشانی The relationship between vitamin D and health. لە سیمینارەکە بەڕێزیان بە تیر و تەسەلی باسی لەسەرجاوەکان و شێوازی دروست بوون و ڕۆڵی ڤیتامین دی کرد کەچەند کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی هەموو تاکەکانی مرۆڤ. رۆژی سێ بەرواری 2022/3/29. سمینارێک پێش کەش کرا لەلایەن بەڕێز پ. ی. د. ازاد صديق صدرالدين لەژێر ناونیشانی Microwave Synthesis and Characterization of Some Azo-monomers and Their Azo-Polyimides Polymers لە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٣١-٣-٢٠٢٢ لەمیانی دووەم کۆبوونەوەی بەشی کیمیا لە سیمیستەری دووەم، سیمینارێک لەلایەن بەڕێز سەرۆکی بەشی کیمیا د. دلێر دلشاد غفور پێشکەش کرا. لە سیمینارەکە بەڕێزیان سەبارەت بە دواین ڕێنماییەکان و بەروارەکانی تاقیکردنەوەی مانگانە و کۆتایی کۆڕسی دووەمی قوتابیانی بەکالۆریەسی کرد لەگەڵ بەرواری تاوتوێکردنی پڕؤژەی توێژینەوەی قۆناغی چوارەم.