یەکەم
گەشتی زانستی بەشی ماتماتیک بۆ زانکۆی ئاکرێ
لە درێژەیی ڪارو چالاڪیەڪانی بەشی ماتماتیک بە پالپشتی لێژنەی نوینەرایەتی قوتابیانی ڪۆلێژی پەروەردە لەژێر چاودێری سەرۆڪی بەشی ماتماتیک (پ.ی.د رەشاد رەشید حاجی ) و سەرپەرشتیاری مامۆستایانی بەش (د.هیمن عبدالڪریم احمد ” م. ئاواز شەهاب) لەبەشی ماتماتیڪ بەشێڪ لە دڪتۆر و مامۆستایانی خۆشەویست و هەروەها بە پالپشتی و چاودێری بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی ڪۆلێژی پەروەردە (یوسف ڪریم بامەندی ) گەشتێڪی زانستییان رێڪخست بۆ ڪۆلێژی پەروەردەی ئاڪرێ، پێشوازی کران لە لایەن بەرێزان راگری کۆلێژی پەروەردە بەرێز (پ.ی.د. رەشاد ڪمال ) و بەرێز (پ.ی.د. رەشاد سەباح ) یاریدەدەری ڕاگر و بەرێز پ.ی.د ئیسماعیل سەرۆڪی
بەشی ماتماتیڪ .
لە چالاکیەکەدا سیمینارێک لە لایەن پ.ی.د. ئیسماعیل سەرۆکی بەشی ماتماتیک دەربارەی سیستەمی بۆلۆنیا بۆ قوتابیانی بەشداربووی گەشتەکە ئەنجامدرا پاشان سەرۆکی بەشی ماتماتیک
پ.ی.د رەشاد رشید باسی رێکارەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی بۆلۆنیا لە زانکۆی سەلاحەددین کرد.
لەکۆتایی دا قوتابیان سەردانی بەشەکانی زانکۆیان کرد.
شایەنی باسکردنە ئەم گەشتە پە پاڵپشتی و لەسەر ئەرکی رێڪخراوی یەڪیتی قوتابیانی ڪوردستان ئەنجامدرا.
دووەم
پێشوازی و تاقیکردنەوەی ئاخاوتن و زارەکی قوتابیان و دەستپێکردنی خوێندنی قۆناغی یەکی بەشی بیرکاری و سەردانی سەرۆکی بەشی ماتماتیک بۆلای قوتابیان پێدانی رێنمایی زانستی و کارگێری پێیان.
سێیەم
بەرێز پ.ی.د صنعان محمد صالح خسرۆ
رێکەوتی ١٩-١١-٢٠٢٤ سیمینارێکی بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک پێشکەش کرد دەربارەی
Groups, algorithms and programming (Gap)
، لەسیمینارەکەدا گرنگی ئەوپرۆگرامە و چۆنیەتی کارکردنی بۆ ژماردن و پرۆگرامکردن لەگروپ و رینگە جەبریەکان رونکرایەوە.
چوارەم
ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥-١١-٢٠٢٤
بەرێز هێلین رحمن عمر
سیمینارێکی بۆ قوتابیانی بەشی ماتماتیک پێشکەش کرد
بەناونیشانی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەل ژیانی زانکۆ.
پێنجەم
لە درێژەی کارو چالاکیەکانی لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی بەشی ماتماتیک بەڕێز دکتۆرە پەخشان محمد امین سیمینارێکی بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک پێشکەش کرد دەربارەی کاریگەری ماددە ساردکەرەوەکان لەسەر ژینگە، لەسیمینارەکەدا کوالیتی و کاریگەری ئامێرە فێنک کەرەوەکان لەسەر تەندروستی مرۆڤ و ژینگە و مەرجی تەندروستییان ڕونکرایەوە.
شەشەم
له رۆژی چوارشه ممه ٢٥-١١-٢٠٢٤ بە سەرپەرشتی بەرێز ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د.مازن ئاهەنگێکی
بۆ قوتابیانی قۆناغی یەك
سازکرد تێیدا بەرێز ڕاگری کۆلێژ بەخێرهاتنی قوتابیانی کرد و ووتارێکی پێشکەش کرد ،دواتر دەستکرا بە دابەشکردنی رێزلێنان بە سەر لیژنەی پێشوازی و ئاخاوتنی قوتابیانی گشت بەشەکان.
حەوتەم
ڕۆژی سێشەمە ٢٦-١١
بەڕێزان پ.ی.د رەشاد رەشید و د.هۆگر محمد سیمینارێکیان بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک پێشکەش کرد دەربارەی
رێنماییەکان و شێوازی جێبەجێ کردنی سیستەمی
بۆلۆنیا. لە سیمینارەکەدا شێوازی
دابەشکردنی
نمرەکانی کۆشش و ئامادەکردنی کۆرس بووک بۆ سیستەمی
بۆلۆنیا بۆ مامۆستایانی بەش ڕونکرایەوە.
هەشتەم
بەرێوەچونی تاقیکردنەوەکانی میدتێرم بۆ ڤۆناغەکانی دووەم و سێیەم و چوارەم.