یەکەم
لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بەشی ماتماتیک ڕۆژی یەکشەمە رێکەوتی ١-١٢-٢٠٢٤
بەرێز پ.ی.د نیازی هادی حسێن
سیمینارێکی بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک پێشکەش کرد
بەناونیشانی
Zero-bifurcation for general quadratic differential system)
، لەسیمینارەکەدا گرنگی ئەوجۆرە سیستەمەو دواین توێژینەوە لەوبوارە خرایە ڕوو.
دووەم
ڕۆژی چوارشەمە رێکەوتی ٤-١٢-٢٠٢٤
بەرێز د. فرمان علی احمد
سیمینارێکی بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک پێشکەش کرد.
، لەسیمینارەکەدا دواین رێنماییەکانی زانکۆ بۆ نووسینی تێزی ماستەرو دکتۆرا خرایە ڕوو.
سێیەم
ڕۆژی پێنج شەمە ٥-١٢
بەڕێزان پ.ی.د رەشاد رەشید و د.هۆگر محمد سیمینارێکیان بۆ قوتابیانی پۆلی یەکی بەش پێشکەش کرد دەربارەی
رێنمایەکان و شێوازی جێبەجێ کردنی سیستەمی
بۆلۆنیا.
چوارەم
ڕۆژی سێشەمه رێکەوتی ۱۰-١٢-٢٠٢٤
بەرێز د هێمن عبدالکریم احمد
سیمینارێکی بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک پێشکەش کرد
بەناونیشانی
Pre history of Mathematics
، لەسیمینارەکەدا قۆناغەکانی گەشەسەندنی بیری بیرکاری ڕونکرایەوە، هەروەها تیشک خرایە سەر گرنگی و ڕۆلی بیرکاری لەبوارەکانی تری زانست،
پێنجەم
بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئالا لە کۆلێژەکەمان بە ئەنجامدانی چەند چاڵاکیەک لەکۆلێژو لەبەرکردنی جلی کوردی لەلایان بەشێک لە مامۆستا و قوتابیانیانی بەشەکەمان.
شەشەم
بەرێوەچونی تاقیکردنەوەکانی میدتێرم بۆ قۆناغی یەک و تاقیکردنەوەی کۆتایی کۆرسی یەکەم بۆ قۆناغەکانی دووەم و سێیەم و چوارەم








