خوانێكى رێزلێنانى قوتابيانى قۆناغى چواره‌م بۆ مامۆستايانى به‌شى فيزيك
له رۆژى پێنجشه‌ممه به‌روارى 2/3/2023 دا, قوتابيانى قۆناغى چواره‌م (كۆتا قۆناغ) هه‌ڵسان به ئاماده‌كردنى خوانێكى نيوه‌رۆ بۆ مامۆستايانى به‌شى فيزيك له كۆلێژى په‌روه‌رده وه‌ك رێزلێنانێك بۆ ئه‌و هه‌وڵ و كۆششه‌ى كه مامۆستايانى به‌ش ئه‌نجاميان داوه له چوار ساڵى خوێندنيان دا.
له پێشه‌كى خوانه‌كه دا, نوێنه‌رانى قۆناغى چواره‌م (چنور جلال اسماعيل) و (يونس محمد عدى) به ناوى قوتابيانى قۆناغه‌كه ووتهيهكيان پێشكه‌شكرد كه تيايدا سوپاسگوزارى گشت قوتابيه‌كانيان ده‌ربرى بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و تێكۆشانه‌ى كه ستافى به‌شى فيزيك ئه‌نجاميان دا وه‌ك ئه‌ركێكى سهرشانيان و دواتر برياردهرى به‌ش (د. گلاره فواد حسن) و مامۆستا (ڕاز ولی علی) ووتهيهكيان پێشكه‌شكرد به ناوى گشت ستافى به‌ش و هيواى سه‌ركه‌وتنيان خواست بۆ گشت قوتابيه خۆشه‌ويسته‌كان. له كۆتا دا, به‌رێز ڕاگرى كۆلێژى په‌روه‌رده به‌رێز (پ.ى.د.سعيد عمر ابراهيم) دهىستخۆشى له گشت قوتابيانى خۆشه‌ويست و مامۆستا به‌رێزه‌كانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازى بۆ گشت ئاماده‌بوانى خواست.
له كۆتاى خوانه‌كه, گشت ئاماده‌بوان چه‌ند وێنه‌يه‌كى يادگاريان گرت.



