١- بەشی کیمیا لەڕێکەوتی ٣-٩-٢٠٢٣ یەکەم کۆبونەوەی ئاسایی بەشی کیمیای ئەنجام دا لە ساڵی نوێی خوێندن بەئامادە بوونی زۆربەی مامۆستایان وە تیایدا باسی زۆرێک لە بابەتی جیاواز کرا کە پوختەی بابەتەکان ئەمانەی خوارەوەن:
a- خوێندنەوەی رێنماییەکانی ساڵی نوێی خوێندن،
b- کێشەی ئاوەڕۆی سەر بان و دروستکردنی سەقیفەی سەریان،
کڕینی مواد بۆ بەش ،
c- دانانی لیژنەکانی بەش و ناساندنی بەرپرسیاریەتیەکانیان،
d- چۆنیەتی دابەش کردنی پڕۆژەی توێژینەوەکانی قۆناغی کۆتایی،
e- دانانی وانەی ئێلێکتیڤ و گونجان لەگەڵ ڕەخساندنی هەڵی کار،
f- دەوامی تاقیگەکان و مانەوە بەلایەنی کەم تا کاتژمێر ٢.١٥،
g- هەڵواسرانی خشتەی مامۆستایان لەسەر ژوورەکان و سەر تاقیگەکان،
h- ئاگادار کردنەوەی قوتابیان لە ڕێنماییەکانی نەهاتن.
i- چۆنییەتی ئەنجام دانی ئاخاوتن لەلایەن لیژنەی ئاخاوتن لەگەڵ قوتابیانی تازە وەرگیراو لەبەشی کیمیا بۆ ساڵی نویی خوێندن.
٢-ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێز ڕاگری کۆلیژ پ.ی.د. مازن عبدالخالق عثمان لە ڕێکەوتی ٢٦-٩-٢٠٢٣
سەبارەت بە جەخت کردنەوە لەسەر جێ بە جێ کردنی رێنماییەکانی ساڵی نوێی خوێندن و خستنە ڕووی داواکاری مامۆستایان و موعیدەکان و باسکردنی کێشەکانی ئاوەڕو ودڵۆپەکردنی زۆربەی بەشەکانی بینایەی بەش و بوونی کەم و کورتی لە بەشی کیمیا کە بە تێر و تەسەلی باسیان کرا و لەلایەن بەڕێز ڕاگر گوێگیرا لە داواکاری مامۆستایان و بەڵێنی هەموو هاوکارییەکی بە مامۆستایان دا.