بەشی کیمیا ژمارەیەک کار و چاڵاکی ئەنجامدا لە مانگی 10 ئەم ساڵ کە بە بریتیبوون لەمانە:
1 ئەنجامدانی گفت و گۆی تێزی دکتۆرای قوتابی خوێندنی باڵا م. دەشتی خسرۆ علی لەهۆڵی خوالێخۆش بوو پ.د. حکمت علی محمد، لەڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 5-10-2023 لەژێر ناونیشانی
Determination of Some Biochemical Compounds Using Different Green Spectrophotometric Techniques in Various Real Samples
بە سەرپەرشتی پ.د. نبیل عادل فخری بەسەرکەوتوویی.
2 پێشکەشکردنی سیمینارێک لەهۆڵی ژمارە ٦ی بەشی کیمیا، لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. ئاواز جمیل حسێن لەڕۆژی سێ شەممە بەرواری 10-10-2023 سەبارەت بە ڕێنماییەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆری و ئەو گۆڕانکارییانەی کە پێویستە مامۆستایان ئاگاداربن بۆ ئەم ساڵی خوێندن.
3 ئەنجامدانی گفت و گۆی تێزی دکتۆرای قوتابی خوێندنی باڵا م. مزگین محمد ایوب لەهۆڵی د. عبدالله حداد لەڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی 16-10-2023 لەژێر ناونیشانی
Design, synthesis and pharmacological profile of some new oxazinone and their corresponding quinazolinone derivatives
بە سەرپەرشتی پ.د. فاڕوق امام حوێز بەسەرکەوتوویی.
4 پێشکەشکردنی سیمینارێک لەهۆڵی ژمارە 2ی بەشی کیمیا، لەلایەن بەڕێز پ.ی. ماموستا کامران بشیر حسێن لەڕۆژی سێ شەمە بەرواری 17-10-2023 بە ناونیشانی
Organometallic complexes as catalyst.
5 پێشکەشکردنی سیمینارێک لەهۆڵی ژمارە 2ی بەشی کیمیا، لەلایەن بەڕێز د. سالم نجم الدین سابیر لەڕۆژی سێ شەمە بەرواری 214-10-2023 بە ناونیشانی
Noble prize in chemistry 2022.
6 لەمیانی بەڕێوە چوونی ئاهەنگی یەکتر ناسینی قوتابیانی تازە وەرگیراو لە کۆلیژی پەروەردە بۆ ئەم ساڵی خوێندن، ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 31-10-2023، بەشی کیمیا بەژداربوو لە فێستیڤاڵی یەکتر ناسیین کە هاوکات بوو لەگەڵ ئاهەنگی یەکترناسین بە ئەنجامدان و نمایشکردنی چەند تاقیکردنەوەیەکی کیمیایی بۆ بەژداربووانی ئاهەنگەکە بەتایبەتی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بەشی کیمیا بۆ ئاشناکردنیان بەم چەند تاقیکردنەوەیە.
7 بەهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی زاد، بەشی کیمیا هەڵسا بە ڕێکخستنی دوو سیمینار سەبارەت بە نەخۆشی شێرپەنجە لەڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی31-10-2023 لەهۆڵی خوالێخۆش بوو پ.د. حکمت علی محمد بۆ هەردوو بەڕێزان د. سامی سلیم پسپۆڕی گرێ و شێرپەنجە و دکتۆرە نەرمین تەها پسپۆری نەشتەرگەری گشتی.













