چەند رێنماییەک لە لێژنەی تەندروستی و سەلامەتی کۆلێژی پەروەردە

قوتابیان/خوێندکارانی خۆشەویست
سڵاو و ڕێز

پێویستە لە سەر سەرجەم قوتابیان/خوێندکاران لە ناو حەرەمی کۆلێژ، ئینجا لە ناو هۆڵەکان، تاقیگەکان، باڵەخانەی بەشەکانیان، گۆڕەپان، باخچە، مزگەوت، هتد بن، پێویستە دەمامک ببەستن بە شێوەیەک دەم و لووت داپۆشێت، هەروەها پێویستە ماوەی نێوانیان لە ۱م لایەنی کەم تا ۲ دوو مەتر کەمتر نەبێت. لە ناو هۆڵەکانی خۆێندن و تاقیگەکاندا پێویستە نێوانی قوتابی و قوتابی لە یەک کورسی بەتاڵ کەمتر نەبێت، ئەگەر بکرێت زیاتر بێت باشە، هەروەها ئەگەر بکرێت ڕێزی پێشەوەی کورسیەکان، واتە ڕێزی یەکەم بە تاڵ بێت بە مەبەستی پاراستنی دووری خۆپاڕێزی نێوان مامۆستا و قوتابیان/خوێندکاران.
قوتابیانی خۆشەویست، لە مەودووا لیژنەکانی تەندروستی سەلامەتی بەش، کۆلێژ، زانکۆ، وەزارەت چاودێری جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی دەکەن لە ناو زانکۆ و پەیمانگاکان، لە ناو هۆڵەکان، تاقیگەکان، باڵەخانەی بەش، گۆڕەپان، باخچەکانی کۆلێژ، مزگەوت، کافێ، کوشک، هتد، بۆیە هەر قوتابیەک/خوێندکارێک پابەند نەبێت بەو ڕێنماییانەی سەرەوە، ئەندامانی لیژنەی تەندروستی بۆیان هەیە دەریان بکەنە دەرەوە لە کۆلێژ. بۆیە داوا لە ئێوەی خۆشەویست دەکەین پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی خۆت و خێزانەکانتان، هاوڕێ و مامۆستاکانتان و تەندروستی گشتی، هەروەها بۆ ئەوەی بتواندرێت بەردەوامی بە خوێندنی ناو کەمپەس، کۆلێژ، هۆڵەکان بدرێت.
لەگەڵ ڕێز و هیوای ساغ و سەلامەتی و پابەندبوون
لیژنەی تەندروستی سەلامەتی کۆلێژی پەروەردە
۲٤/۱۰/٢٠٢٠

Leave a comment