ڕۆژی چوارشەممە بە رواری ١٢-١٠- ٢٠٢٢
لە بەشی زمانی کوردی لە هۆڵەکانی (٤٩-٢٧-٣١) کاتژمێر٩-١٠-١١بەیانی سێ سمینار پێشکەشکرا بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەمان
لەلایەن بەڕێزان د.گۆران فەیزی سەرۆکی بەشی زمانی کوردی، م. سامان احمد مامۆستای ڕێگاکانی وانەوتنەوە و بینین.. بەمەبەستی بەرچاوروونی و ئامادەکردنی قوتابیان بۆ چوونە قوتابخانەکان بەمەبەستی ڕاھێنان و ئامادەبوونی تەواویان بۆ چۆنیەتی پابەندبوون بەدەوامی قوتابخانە و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی کۆلیژ و قوتابخانەکان و کاری وانەوتنەوە لەبەکارھێنانی ڕێگای وانەوتنەوەی جۆراو جۆر و ئەنجامدانی زۆرترین چالاکی بۆ قوتابیان لەوانەکان و کۆنترۆلی پۆل و بەکارھێنانی صبورە بەباشترین شێوە و بەکارھێنانی پێنووسی رەنگاو رەنگ و وێنە و … وەک زۆرترین ھۆکاری فێرکاری و ھاندان و پشتگیری قوتابیان و گرنگی پێدانی ئەرکی ماڵ بە قوتابیان و چۆنیەتی نووسینی پلانی وانەوتنەوە (دفتر خطة) و بیرھێنانەوەی گشت بڕگەکانی تایبەت بە نووسینی پلان و دیاریکردنی ئامانجەکان بەڕوونی و بەباشترین شێوە، پاشان پرسیار و سەرنجەکانی قوتابیان لەلایەن مامۆستایان سەبارەت بەراھێنان بەبایەخەوە وەرگیران و وەڵامی پێویست درانەوە کەبەرچاوروونی زیاتری بەقوتابیان بەخشی..
چلەی ماتەمینی..
لیژنەی ڕۆشنبیری بەشی زمانی کوردی بەسەرۆکایەتی بەرێز د ئاسۆ عبدالرحمن هەڵسان بەسازدانی مەراسیمی چلەی ماتەمینی پ.د طالب حسین لەھۆلی
د.عبداللە حەداد بە ئامادەبوونی بەرێزان سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین (پ.ی.د. کامران یونس) و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژ و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆک بەش و مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەوادەی خوالێخۆش بوو، مەراسیمەکە بەرز ڕاگیرا بە پێشەکەشکردنی وتە و باسی ژیانی بەرێزیان و پێشنیارکرا کە ھۆلێک یا شوێنێک بەناوی بەڕێزیان بکرێت، سەرۆکی زانکۆ رەزامەندی فەرموو لەسەر پێشنیارەکە و ناوی بەبەرزی بمێنێتەوە، ڕۆحی شاد و ئارام و جێگای بەھەشت بێت.
پێشوازی لەقوتابیانی قۆناغی یەکەم
ڕۆژی یەک شەممە ٢٧/١٠/٢٠٢٢ لەلایەن سەرۆکی بەش و بریاردەر و بەشێک لەمامۆستایان و معیدەبەرێزەکانی بەش و نوێنەرانی قوتابیان پێشوازی کرا لەقوتابیانی قۆناغی یەکەم بەشێوازێکی تایبەت بە پێدانی شیرینی، و پاشان گشت ڕێنماییەکانی زانکۆیی و کۆلیژ بۆ قوتابیان ڕوون کرایەوە و پاشان قوتابیان ئاشناکران بە تایبەتمەندی بەشەکەمان و ھۆڵەکان و خشتەی وانەکان و چۆنیەتی تاقیکردنەوەکان و مامەڵەکردنیان لەگەل کۆلێژ و بەش و ھاوپۆلەکانیان بەباشترین شێوە.. ھیوای سەرکەوتن و داھاتووی پڕشنگدار بۆ قوتابیانمان دەخوازین و ھەر سەرکەوتوو بن.





