لەمانگی ئازاری ٢٠٢٣ ژمارەیەک کار و چاڵاکی ئەنجام دراون لەبەشی کیمیا کە ئەمانەن:
١- لەڕێکەوتی ١٣-٣-٢٠٢٣ بەهاوبەشی لەگەڵ ڕاگرایەتی کۆلیژ، سەرۆکایەتی بەشی کیمیا هەڵسا بە ئەنجامدانی چلەی ماتەمینی بۆ خوالێخۆش بوو (پ. د. حکمت علی محمد) لە هۆڵی عبداللە حداد لە کۆلێژی پەروەردە بە ئامادەبوونی بەڕێزان نوێنەری سەرۆکی زانکۆ پڕۆفیسۆر د.شێروان و سەرۆکی زانکۆی ۆلی تەکنیک بەڕێز پڕۆفیسۆر د. ادریس هەرکی و بەشێک لەئەندامانی خانەوادەی بەڕێزی کۆچکردوو لەگەڵ ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و قوتابیان و هاوڕێییانی کۆچکردوو.
٢- ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی میدتێرم بۆ هەر چوار قۆناغی بەش لە ڕێکەوتی ٢٦-٣-٢٠٢٣ تاکو ٢-٤-٢٠٢٣.








